دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/05/2022

زاخۆ.. سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال دانرا

هەرێم نیوز
ڕۆژانە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیارانی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پردی دەلال دەكەن، بە تایبەتی ئەمساڵ لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران سەردانی زاخۆ و "پردی دەلال"یان كرد و لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزاری زاخۆوە بۆ زیاتر سەرەنجڕاکێشانی گەشتیاران بەردەوام نۆژەن و خاوێن دەكرێتەوە.

 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە بۆ بایەخدانی زیاتر بە پردی دەلال بۆ ئەوەی بە جوانتریش شێوە پێشوازی لە گەشتیارانی كورد و پارێزگەكانی عێراق و بیانی بكرێت، گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی نزیكەی 70 ملیۆن دینار سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوەیان بۆ پردەكە دانا و ئەمەش هێندەی تر بووە جێی سەرنجی گەشتیاران و سیمایەكی جوانتری بە پردەكە داوە.
هەروەها دەڵێت، گوژمەی پرۆژەی دانانی سیستەمی ڕووناككەرەوە لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێوەی ڕاستەوخۆ كارەكە لەلایەن گەشتوگوزاری زاخۆ جێبەجێكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوێرەی پلانێكی نوێ، بایەخی زیاتر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە کابینەی نۆیەم و بەتایبەتیش ساڵی 2022 زۆرترین پرۆژە لەبواری شارەوانی و گەشتوگوزاردا ئەنجامدراوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP