دانەر ئەسڵان
به تۆمار كردنی بردنه‌وه به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لاسیۆ له ناو كۆلیسیۆم یانه‌ی AC میلان توانی بگه‌ڕێته‌وه پێشه‌نگی خولی كالچیۆ و ناپۆلیش دۆڕا ئیدی كێبڕكێی خوله‌كه كه‌وته‌وه نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی شاری میلان و تا كۆتاییش پێ ده‌چێت ته‌نها ئینته‌ر ململانێی میلان بكات ده‌نا ئه‌وانی دی ناتوانن هێند نزیك ببنه‌وه.
میلان یارییه‌كی ناوازه‌ی به‌رامبه‌ر به بازه شینه‌كه‌ی لاسیۆ تۆمار كرد و به ئاست و ئه‌نجام توانیشی خۆی نماییش بكات و بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌سته‌به‌ر بكات و سوودی ته‌واوی له دۆڕانی ناپۆلی وه‌رگرت له چاوه‌ڕوانی یارییه دواخراوه‌كه‌ی ئینته‌ردا.
دوا یاری گه‌ڕه‌كه‌ش له نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی ساسۆلۆ و یۆڤینتۆس به‌ڕێوه ده‌چێت كه تیایدا خانمه پیره‌كه هه‌وڵی ته‌واو ده‌كات تا بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات تا له نێو چوار گه‌وره‌كه‌ی خوله‌كه بمێنێته‌وه تا وه‌رزی داهاتوو به‌شداری چامپیۆنس لیگ بكات هاوشان له‌گه‌ڵ میلان و ئینته‌ر و ناپۆلی.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
تۆرینۆ 2 – سبیزیا 1
فینیزیا 1 – ئه‌ته‌ڵانتا 3
ئینته‌ر 3 – ڕۆما 1
فیرۆنا 1 – سامبادۆریا 1
ئه‌نجامی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
سالیرنیتانا 2 – فیرۆنتینا 1
بۆلۆنیا 2 – ئۆدینێزی 2
ئیمپۆلی 3 – ناپۆلی 2
جه‌نه‌وه 1 – كالیاری 0
لاسیۆ 1 – میلان 2
كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی دوو شه‌ممه
ساسۆلۆ – یۆڤینتۆس سه‌عات 9:45 ی شه‌و