دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 17/04/2022

گرنگترین هۆکارەکانی دەست لەرزین چییە ؟وەچارەسەرکردنی..!؟

ئا :دەریا سمین

*بارودۆخێکە توشی هەندێک کەس دەبێت

دەست لەرزین لەکاتی توڕەیی، پەیوەندی سۆزداری، ئەنجامدانی کارێکی نوێ، کاردانەوەیه‌کی ئاساییە.

*گرنگترین جۆری دەست لەرزین ئەوکاتەیە کە دەستەکانت دەجولێنیت بۆ ئەنجامدانی کارێکی سادەی ڕۆژانە وەکو، هەلگرتنی گلاسێکی ئاو ، شانەکردنی قژ و دەکرێت لەکاتی ڕاوەستانی کەسەکەش دەست لەرزین ڕوبدات.

گرنگترین هۆکارەکانی دەست لەرزین:

1- تێک چون و ناڕێکی کۆئەندامی دەمار.
2- زۆر دەردانی هۆرمون لە ڕژێنی دەرەقی.
3- کەمی ڤیتامین B12.
4- خەموکی و فشاری دەرونی.
5- زیادەڕەوی کردن لەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە وەکو، چا ، قاوە...( کافاین کاردەکاتە سەر ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە هاوسەنگی و جولەی لەش)،، خواردنەوە کحولیەکان.
6- هۆکاری بۆماوەیی.
7- کەم خەوی و ماندوبون.
8- کەمی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
9- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان ، وەکو ، هەندێک لەو دەرمانانەی بەکاردێن بۆ نەخوشی تەنگەنەفەسی ، نەخوشی دەرونی.
10- زۆری تەمەن.

چارەسەری سروشتی بۆ دەست لەرزین:

1- گرنگیدان بەو خواردنانەی دەولەمەندن بە ڤیتامین B12 وەکو(هێلکە ، ماسی ، شیر ، گوشتی سور ، چەرەز...).

2- کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان و ئەو خواردنەوانەی دەولەمەندن بە کافاین.
3- خەوێکی باش و ڕێک(7-8)کاتژمێر.
4- وەرزش و چونە بەر تیشکی خۆر.
5- چارەسەری بە دەرمان لە حالەتی دژوار دەدرێت لە لایەن پزیشکی پسپۆر.
«بەهیوام لەش ساغ و تەندروست باش بن »



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP