هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا بریارە لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیادا كۆببێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا، بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.