دواین هەواڵ

عێراق‌

 14/04/2022

سەلاحەددین؛ بۆمبێكی چێندراو بەهێزە ئەمنیەكاندا تەقیەوە

هەرێم نیوز

لەپارێزگای سەڵاحدین بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندرا و 7 كەس لەهێزە ئەمنییەكانی  عێراق بریندار بوون

بەرپرسێکی حکوومی لە پارێزگای سەلاحەددین بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاندوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی گەڕان بەدوای مۆڵگەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک ناوچەی حلێوە لە باکووری رۆژئاوای قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەددین بۆمبێکی چێندراو بە هێزە ئەمنییەکاندا تەقیوەتەوە.

لەباری زیانى تەقینەوەی بۆمبەكەش ئەو بەرپرسە حكومییە وتویەتی، 7 کارمەندی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بریندار بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP