هەرێم نیوز
سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان بری حەفتا ملیۆن و چل و پێنج هەزار دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ تەرخانكرد.
ئەمڕۆ ئەمرۆ سێشەممە، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نوسراوێکیدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، تێیدا هاتووە "ئاماژە بە نوسراوەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 8453 لە 6/9/2021 و ژمارە 11609 لە 11/11/2021، رەزامەندی رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران وەرگیرا، بە تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار، بەشێوەی نەختینە و بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی باری دارایی حکومەت بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ".
ئاماژە بەوەشدراوە، کە وەک قۆناغی یەکەم، بەگوێرەی دەرخستەی هاوپێچ و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (ژمارە 2ی ساڵی 2016)ی وەزارەتی پلاندانان، پارەی پرۆژەکە خەرجدەکرێت.