دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/03/2022

ڤیان سەبری: پارتی هەمووكات رێزی مەرجەعە ئایینیەكانی گرتووە

هەرێم نیوز

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان هەمووكات رێزی مەرجەعە ئایینیەكانی گرتووە. 

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی روژنامەوانیدا رایگەیاند، هەمووكات رێزی مەرجەعە ئایینیەكانیان گرتووە و  ئەو كەسەشی تویتەكەی كردووە بۆچوونی خۆیەتی و لەئێستادا دەستگیر كراوە.

راشیگەیاندوە، لە هێرشەكەی سەر بارەگای لقی 5 بەشێك لە كەلوپەلەكانی بارەگاكەیان بردراون و  ئەركی حكومەتی عیراق و هێزە ئەمنییەكانیشە بارەگەكانی پارتی بپارێزن.

شەوی رابردوو بەهۆی تویتێكی كەسێك بەناوی "نایف كوردستانی" كە نوسیبوی،"مەرجەعێكی عەرەبمان دەوێت كە لە ئەهلی ئالوبەیت بێت، نەك مەرجەعی هیندی و فارسی"، لایەنگرانی مەرعەجە شیعیەكان هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سوتاندیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP