دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 26/03/2022

هۆکارەکانی خەستبوونەوەی خوێن چییە؟

ئا: تارا فاتیح
خەستبوونەوەی خوێن لەهەرکەسێکدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە چالاکی کەمتر بێتەوە و تووشی سەرئێشەی قورس و بێتاقەتی ببێت.
هۆکارەکانی_خەستی خوێن:

1-بەشێک لە هۆکارەکانی خەستی خوێن پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە، بەڵام دیارترین هۆکاری ئەم حاڵەتە بوونی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و دڵە کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە لەشدا.

2-ئەو کاتەی کە ئۆکسجینی پێویست بە لەش ناگات، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەمە خڕۆکەی سووری زیاتر لە لەشدا دروست دەبن وئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

3-بەکەمبوونەوەی ئۆکسجین لە لەشدا هۆرمۆنێک بەناوی (ئاریتروپویتین) لە گورچیلەدا دەردەدرێت کە دەبێتە هۆی چالاک کردنی ئێسک بۆ دروستکردنی خڕۆکەی سووری زیاتر تا بتوانێت کەمی ئۆکسجین کە دەچێت بۆ بەشەکانی لەش قەرەبوو بکاتەوە.

4-ئەو کەسانەی لە شوێنە بەرزەکان وەک شاخەکاندا یان ئەو شوێنانەدا دەژین کە ڕێژەی ئۆکسجینی کەمە دووچاری خەستی خوێن دەبن.

5-دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هۆکارێکی ترە بۆ خەستبوونەوەی خوێن، هەروەها ئارەقکردنەوەی زۆر و سکچوون دەبنە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

6-یەکێکی تر لە هۆکارە سەرەکیه‌کانی خەستی خوێن جگەرەکێشانە، بە جگەرە کێشان ئۆکسجینی کەمتر بە بەشەکانی لەش دەگات و ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.
7-هەروەها نەخۆشیەکانی ئێسک، نەخۆشیەکانی جگەر و گورچیلە لە گەورە ساڵان و نەخۆشییەکانی منداڵدان لە خانماندا هۆکارن بۆ خەستبوونەوەی خوێن.

8-خەستی خوێن بەهۆی زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە دروست دەبێت، ئەگەر ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن لە پیاواندا زیاتر لە ١٨ و لە خانماندا زیاتر لە ١٦ گرام بۆ دسی لیتر بێت، ئەوا خەستی خوێن ڕوودەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP