دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/03/2022

لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانیەوە بۆ ئەو كەسانەی مووچە لە بانكی کوردسات وەردەگرن

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی رایگەیاند، مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی مەدنی لەبانکی کوردسات گوازراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی ئاگادارینامەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت، بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی هەرێم- سلێمانی دوابەدوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بڕیاردرا بە گواستنەوەی مووچەی سەرجەم خانەنشینانی شارستانی- مدنی لەبانکی کوردسات بۆ هەردوو بانکی مەڵکەندی و گۆیژە.

لە ئاگادارینامەكەدا ئەوەشهاتوە، ئەم بڕیارە لە مووچەی مانگی ٢٠٢٢/٠٢ جێبەجێ دەکرێت و گوازتنەوەكشە بەپێی خشتەی خوارەوە دەبێت:...

١- ئەو خانەنشینانەی ژمارەی پێناسەکەیان لە نێوان ( ٣٠٠٠١ - ٣٤٠٠٠ ) مووچەکانیان لە بانکی مەڵکەندی خەرج دەکرێت

٢- ئەو خانەنشینانەی ژمارەی پێناسەکەیان لە نێوان ( ٣٤٠٠١ - کۆتایی ) مووچەکانیان لە بانکی گۆیژە خەرج دەکرێت






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP