هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەرونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی نیازی تێکدان و ڕوخاندنی ھیچ بیناو موڵکێکمان نییە چ جا ئەوەی بێتە سەر شوێنێکی پیرۆزی وەک مزگەوت، بەڵام پابەندبوون بە یاساو جێبەجێکردنی ئەرکی ھەموو لایەکمانە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رونکردنەوەیەکی لەبارەی رووخاندنی روخاندنی مزگەوتەکەی ناو گوندی ئەڵمانی بڵاوکردەوە تێدا دەڵێت، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە کەناڵی ئێن ئاڕتی، بە ھەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو پارچە زەوییەی مزگەوتەکەی لەسەر دروست کراوە ناوچەی قەدەغەکراوە (محرمە)یە، لەبەرئەوەی لەسەر بۆریی ئاو و پڕۆژەیەکی ئاو دروست کراوە کە بۆ گوندی ئەڵمانی دەڕوات.
راشیگەیاندوە، لایەنی جێبەجێکار ڕەزامەندیی بەڕوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دروست کردنی مزگەوت کۆمەڵە ڕێکارێکی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پێویستە لایەنی جێبەجێکار نەخشەی پەسەندیی نەبووە. بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە ئەو لایەنە ھیچ جۆرە مامەڵەیەکی یاسایی بۆ دروست کردنی مزگەوتەکە وەرنەگرتووە.
روونیشیكردۆتەوە، بۆیە پێتان ڕادەگەیەنین ئەو کارەی ئەنجاممان داوە بە ڕەزامەندی داواکاری گشتی و دادوەری لێکۆڵینەوەی زیادەڕۆیی بووە و پێشتریش سکاڵای وەبەرھێنانی لەسەربووە، لە ھەمان کاتدا، فەرمانی کارگێڕی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بۆ دەرچووە.
شەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەکۆتای روونكردنەوەكەدا دەڵێت:" ئێمە چۆن لە پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون(ستی یەکان)دا، ڕێگەمانداوە بە دروست کردنی مزگەوت بەوشێوەش ھاوکار دەبین بە جۆرێک لە ناو سایت پلانەکەدا و لە شوێنی گونجاو و دیاری کراوی خۆیدا بێت".