هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر
دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان بۆ كەرتی تەندروستی دابین نەكرێت، تاوەكو هەفتەیەكی
دیكە ناچاردەبن نەخۆشخانەكە دابخەن.
ئومێد عەلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی گرفتی كەمی
دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكانیان لە سلێمانی وتی، كێشەی زۆریان بۆ دروست بووە و فشاری زۆریان لەسەرە بۆ
دەرمان و پێداویستی پزیشكی، ئەگەر تاوەكو هەفتەیەكی دیكە دەرمان و پێداویستییەكانیان
بۆ پڕنەكرێتەوە ناچارن نەخۆشخانەی شار
دابخەن.
لە ماوەی رابردودا كۆمپانیاكانی دابین كردنی دەرمان لە
سلێمانی بە هۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانیانەوە لە لایەن وەزارەتی دارایەوە مانیان گرت، لە ئێستادا وەك پێویست دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكان دابین ناكەن بۆ
كەرتی تەندروستی لە شارەكە.