هەرێم نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانمان توانیویان لە چوار پارێزگاى عێراقدا، پێنچ تیرۆریستی داعش ڕزگار بکەن.
"یەحیا رەسوڵ"، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە سێ تیرۆریستی داعش لە ناوچەی "تارمیە" لە "بەغداد" و لە قەزای "شەرگات و حەزر" لە "سەڵاحەدین" و "نەینەوا" دەستگیر بکەن، دوو تیرۆریستیش بە ھەماھەنگی ھێزە ئەمنییەکان لە "ھەولێر" دەستگیرکراون.
ھاوکات "محەمەد عەزاوی" فەرماندە لە حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، داعش مۆڵگەی لە چەندین پارێزگای عێراق ھەیە، بەڵام مەترسیدارترینیان لە "دۆڵی شای" سەر بە قەزای "داقوق"ە، کە لەوێوە تیرۆریستان دزە دەکەنە ناوچەکانی تری عێراق.
ئەوەشى خستەڕو، لەم چەند مانگەی کۆتاییدا، رێگەی نھێنی دزەکردنی تیرۆریستان زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام لەناوبردنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش پێویستی بە ھەوڵ و ھەماھەنگی زیاترە.