هەرێم نیوز
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی بكوژی محەمەد باقر ئەلسەدر، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق و دوو كوڕ و خوشكەكەی ڕایگەیاند و میدیاكانی عێراقیش دەڵێت، ناوی سەعدون سەبرییە و پۆستی گرنگی هەبوە لە سەدامی رژێمی بەعسدا لەوانە بەڕێوەبەری ئاسایشی بەسرە و نەجەف و كوەیتیش بوە، دوای ڕوخانی بەعس هەڵهاتوە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نویسوویەتی، ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بکوژی محەممەد باقر سەدریان دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوە دا، لە دەستگیرکردنی تاوانباران، ئەوانەی خوێنی عێراقییەکانیان بە ناهەق ڕشتووە بەردەوام دەبن و هیچ تاوانێک بێ سزا نابێت.
میدیا عێراقیەکان دەڵێن "سەعدون سەبری، سەرپەرشتی كوشتنی محەمەد محەمەد سادق ئەلسەدر و دوو كوڕەكەی كردوە كە باوك و برای موقتەدا سەدر بون و لەدوای روخاندنی رژێمی بەعسەوە لە ساڵی 2003، ناوبراوە هەڵاتوە بۆ میسر و دواتر سوریا و پاشان توركیا، هەروەها ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ حاجی ساڵح، دواتر لە مانگی (2)ی 2023دا، گەڕاوەتەوە بۆ عێراق لە هەولێر نیشتەجێبوە".
محەممەد باقر سەدر، کەسایەتییەکی دیاری شیعە مەزهەب بوو، لە ساڵی 1935 لە عێراق لە دایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی.
ئەو کەسایەتییە شیعە مەزهەبە نووسەری کۆمەڵێک کتێبە، کە بە دیارترینی بیری سیاسی ئیسلامی شیعە دادەنرێت.
محەممەد باقر سەدر، لە ساڵی 1980 لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە لەسێدارە درا.