هەرێم نیوز
لەسەر بودجەی
داهاتی 8% بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، به‌بڕ‌ى زیاتر له 180 ملیۆن دینار، پرۆژەی نوژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى رووناكى
شەقامی تووی مەلیک جێبه‌جێ ده‌كرێت و پرۆژه‌كه‌ش له قۆناغى كۆتاییدایه.
لەو بارەیەوە هێمن عومەر قادر، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە رایگەیاند:
پرۆژەی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆڕى رووناكى شه‌قامى تووی مەلیک بەبڕی 180 ملیۆن و 958هەزارو900
دینار جێبەجێ دەکرێت، تۆڕى رووناكییه كۆنه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابراوه.
وتیشی: پرۆژەکە
پێکهاتووە لەدانانی (30) ستوونی رووناکی و محاویلەیەکی کویسک، لەگەڵ دانانی (60)
قاعیدەی لیدی ئەوروپی (150) وات کە شەوان ئۆتۆماتیک دادەگیرسێت و بەرۆژ دەکوژێتەوە،
هەروەها لەپرۆژەکەدا (1100) مەتر کێبڵی 4×16 ملم دووجای موسەلەح و (90) مەتر کێبڵ
1×16 ملم دووجای ئەرزی بەکاردێت لەگەڵ دروستکردنی جەزرەوەسەتی بەپانی یەک مەتر.
پرۆژەکەش لەلایەن
کۆمپانیای ئاکار جێبەجێكراوه و له قۆناغى كۆتاییدایه و له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌كه‌وێته كار و شه‌قامه‌كه
روناك ده‌بێته‌وه.