د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان
١٪-٢٪ خەڵکی گیرۆدەی خوی هەڵکێشانی مووی جەستەن. بەشێوەیەکی گشتی لەخانماندا زیاترە وەک لەپیاوان، کەسەکە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی خۆی بکات، پێش هەڵکێشان هەست بەناڕەحەتی وفشاردەکات بەئەنجامدانی ئەم کارە کەمێک هێوردەبێتەوە.زیاتر مووی سەرو برۆوبرژانگ هەڵدەکەنێت بەڵام دەشێت مووی شوێنەکانی تری جەستەش بگرێتەوە.
لەکاتی بوونی فشاری دەروونی حاڵەتەکە خراپتردەبێت بەڵام هەندێک کات لەوانەیە لەکاتی ڕوانینە تەلەفزیۆن، خوێندنەوە، ئاخاوتن بەتەلەفون ....هتد خوەکەئەنجام بدرێت.
هەندێک جار خوی هاوشانی وەک سەیرکردنی مووەکە، خستنەدەم و دان پیانانی مووەکە، لەخراپترین جۆرلەوانە خواردن و قوت دانیش بگرێتەوە.
لەڕووی جوانکاری یەوە کێشەیەکی گەورەیەو لەوانەیە تووشی کەچەڵی یان هەوکردنی پێست ببێت، لەڕووی جەستەیی یەوە لەوانەیە تووشی گیرانی ڕیخۆڵەکان ببێت.
سەرباری ئەمانەکەسەکە لەوانەیە نیشانەکانی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و وەسواسی تێدابەدی بکرێت. زۆربەی زۆری خەڵکی ڕوودەکەنە پزیشکی پێست چونکە وادەزانن کێشەیەکی پێستە بەڵام ئەمە بەیەکێک لەپەشێوی یەکانی کۆنتڕۆڵی پاڵنەر هەژماردەکرێت، کەبەشێکە لەنەخۆشی یە دەروونی یەکان.
چارەسەر:
بریتی یە لەچارەسەربەدەرمان و چارەسەری دەروونی بەشێوەی جەلسە کەکۆمەڵێک تەکنیک فێری چارخوازەکە دەکرێت تاکو زاڵبێت بەسەرئەم خوە.