دواین هەواڵ

عێراق‌

 29/01/2022

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئیدانەی هێرشكردنە سەرفرۆكاخانەی بەغدا دەكات

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشكردنە سەرفرۆكاخانەی بەغدادەكا و رایگەیاند، ئەم جۆرە کارە گوماناویانە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ئاسایش و بڵاوبونەوەی ئاژاوە لەعێراقدا.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامه‌یه‌كی لەسەر هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر فرۆكەخانەی به‌غدا بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە،" ئیدانەی ئەم جۆرە کارە گوماناویانە دەكەین كە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ئاسایش و بڵاوبونەوەی ئاژاوە لەعێراقدا".

ئەوەشهاتوە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پشتیوانی لە دامەزراندن و هێشتنەوەی ئەمنیەتی عێراق و پێشکەوتنەکان و ئەمنیەتێكی گشتگیر و تەواوکاریی خاکەكەی کردوە بۆ عێراق و پشتیوانی لە رێوشوێنەكانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتەكەدا.

به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی، به‌شه‌ش موشه‌ك بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرایه‌ ئامانج و هێرشەكەش كاردانەوەی ناو خۆی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP