شەرم هەستێکە کە کاردەکاتە سەر چۆنیەتی هەستکردن و هەڵسوکەوتی مرۆڤ، شەرم دەتوانێ مانای هەستکردن بە هەستیاری، دەمارگیری، شڵەژان، یان نائارامی بێت.
ئەو کەسانەی کە هەست بە شەرم دەکەن هەندێک جار گۆڕانی جەستەیی وەک شێواوبوون، سوورهەڵگەڕان، هەستکردن بە بێ قسەیی، لەرزین، یان هەناسە سواربوون، وا دەکات کەسەکە نەتوانێت یان دوودڵ بێت لە قسەکردن یان هەر کارێک.
کاردانەوە بۆ شتە نوێکان :
دۆخی نوێ و نائاشنا دەتوانێت هەستی شەرمنی دروست بکات، وەک یەکەم ڕۆژی قوتابخانە، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسێکی نوێ، یان قسەکردن لەبەردەم گروپێک بۆ یەکەم جار. خەڵک زیاتر هەست بە شەرم دەکەن کاتێک دڵنیا نین چۆن هەڵسوکەوت بکەن، نازانن کە کەسانی تر چۆن کاردانەوەیان دەبێت یان کاتێک سەرنجیان لەسەر بێ، وە کەمتر هەست بە شەرم دەکەن لە دۆخێکدا کە دەزانن چاوەڕێی چی بکەن، هەست بە دڵنیای بکەن لەوەی چی بکەن یان بڵێن، یان لە نێو کەسانی ناسراودان.
وەک هەستەکانی تر، هەستە شەرمنەکان دەتوانن بە پشتبەستن بە بارودۆخ و کەسەکە، نەرم، مامناوەند، یان چڕبن، ئەو کەسانەی کە شەرمنن لەوانەیە پێویستیان بە کاتی زیاتر بێت بۆ ئەوەی ڕایان بگۆڕن.
ئەو کەسانەی کە زۆر شەرمن زۆر دوودڵن پێش ئەوەی شتێکی نوێ تاقی بکەنەوە، ئەوان زۆربەی کات چاودێری ئەوانی تریان پێ باشترە پێش ئەوەی بچنە ناو چالاکی گروپێکەوە.
هەندێک جار بێدەنگ بوون و گۆشەگیری نیشانەی ئەوەیە کە کەسێک کەسایەتییەکی شەرمنانەی سروشتی هەیە بەڵام ئەمە هەموو کات وا نیە، بێدەنگ بوون هەمیشە وەک شەرمکردن نییە.
هەروەها هەندێک جار شەرم بەرەو (social anxiety) دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی گەشەدەکات.
بۆچی هەندێک خەڵک شەرم دەکەن ؟
شەرم تا ڕادەیەک لە ئەنجامی جینەکان دەمێنێتەوە، هەروەها له ژێر کاریگەری ئەو ڕەفتارانەی که فێربوون و ژینگە و خێزان و کۆمەڵگە و ئەو بارودۆخەی کە تێیدا ژیاون..
• بۆماوەیی:
جینەکانی ئێمە سیفەتی جەستەیی ئێمە دیاری دەکەن، وەک باڵا، ڕەنگی چاو، ڕەنگی پێست، و جۆری جەستە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریان هەیە لەسەر تایبەتمەندییە کەسایەتییەکان، لەوانە شەرم، نزیکەی 20%ـی خەڵک مەیلی بۆماوەییان هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی شەرمن بن بەڵام هەموو کەسێک کە مەیلی جینی هەیە بۆ شەرمن بوون، مەزاجێکی شەرمن پەرە پێدەدات، ئەزموونەکانی ژیان هەروەها ڕۆڵ دەگێڕن.
• ئەزموونەکانی ژیان:
کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر شەرمنی، ئەگەر ئەو کەسانەی کە شەرمنن کەمێک لە شتە نوێکان نزیک ببنەوە، ئەوە دەتوانێت یارمەتیان بدات کە زیاتر دڵنیا بن و ئاسوودە بن، بەڵام ئەگەر هەست بکەن پاڵی پێوە دەنێن بۆ بارودۆخەکان هەست بە ئامادە بوون ناکەن، یان ئەگەر گاڵتەیان پێ بکرێت یان گێچەڵیان لێ بکرێت، ئەوا دەکرێت شەرمنتریان بکات.
• کەمی متمانە بەخۆبوون:
وادەکات کەسەکە شەرم بکات لە ڕادەربڕین و قسەکردن و کۆمەڵایەتی بوون.
•
هێزی شەرمنی :
کەسی شەرمن گوێگرتنیان لە قسەکردن پێ باشترە، هەندێک جار دەبنە گوێگرێکی زۆر باش، لەوانەیە ئەو کەسانەی شەرمن هەستیار بن لە هەست و سۆزی کەسانی تر بەهۆی هەستیاریی و لێهاتوویی گوێگرتنەوە زۆر کەس کە کەسایەتییەکی شەرمنان هەیە، بەتایبەتی بایەخ بە کەسانی تر دەدەن و حەزیان لە هەستکردنی کەسانی ترە خەڵک زۆر جار ئەوان بە باشترین هاوڕێ دەزانن.
بە دڵنیاییەوە هەندێک کەس دەیانەوێت کەمتر هەست بە شەرم بکەن بۆ ئەوەی بتوانن چێژی زیاتریان هەبێت لە کۆمەڵایەتیکردن و بوون بە خۆیان لە دەوری ئەوانی تر.
• ئەگەر تۆ هەوڵ دەدەیت کەمتر شەرم بکەیت .
• ڕاهێنان کردن و زاڵبوون بەسەر شەرمدا، ئەو کەسانەی کە شەرمن دەیانەوێت هەلی کەمتر بدەنە خۆیان بۆ ڕاهێنانی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی، ئەو کەسانەی شەرم دەکەن لە کۆمەڵایەتی بوون هەست بە متمانەیەکی کۆمەڵایەتی ناکەن، کەمتر ڕاهێنانیان هەیە! تا زیاتر ڕەفتاری کۆمەڵایەتی ئەنجام بدەیت، ئەوە ئاسانتر دەبێت.
• هەنگاوی هێواش و جێگیر بەرەو پێشەوە بگرە.
• هەست بە ناخۆشی دەکەیت بەڵام مەهێڵە زاڵبێت بەسەرتدا و بەردەوامبە.
• بزانە کە دەتوانیت بیکەیت زۆر لە خەڵک فێر دەبن کە شەرمیان بەڕێوە ببەن بزانە کە تۆش دەتوانیت.