دکتۆر لطیف نجیب عبداللە پسپۆری (دبلۆمی باڵا) نەشتەرگەری گشتی و هەناوی بۆمان باسدەکات، دروست بونی چەوری زۆر لەسەر جگەر کێشەی تەندروستی دروست ئەکات ئەگەر بگاتە رێژەی 5_10%..
بە سێ قۆناغ تێ ئەپەرێت:
1. ئاوسان
2. بە ڕیشال بوون
3. پەک کەوتنی جگەر کە مەترسی بۆ ژیان دروست ئەکات و هەنێک جارهۆکارە بۆ شێرپەنجەی جگەر.
دوو جۆری هەیە:
1.بە هۆی خواردنەوەی مەی
2. هۆکاری تر وەک قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە و بەرزی چەوری خوێن و خواردنی هەنێک دەرمانی وەک تامۆکسیفین و ئەمیۆدارۆن و دیلتیازێم.
نیشانەکانی:
لەسەرەتادا نیشانەی نیە تا نزیک پەک کەوتنی جگەر. وەک ئازاری سک و دابەزینی کێش و دڵ تێکەڵهاتن و زەردوویی و ئاوسان وماندوویی وبێ هێزی و ناتەواوی هۆش.
دەست نیشان کردنی بە پشکنینی خوێن بۆ ئەنزیمەکانی جگەر و سۆناروتیشکی CT scanووەرگرتنی شانە لە جگەرو فایبرۆسکان.
خۆپاراستن:
دابەزینی کێش. وازهێنان لە مەی. کۆنترۆلی چەوری خوێن و شەکرە. وەرزشی بەردەوام.
چارەسەر:
لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بەکارهێنانی هەنێک دەرمان لەوانە ڤیتامین E وەهەندێکی ترکە لە ژێر سەرپەرشتی پزیشک ئەدرێن و جگە لە جێ بەجێ کردنی هەنگاوەکانی خۆپاراستن.