هەرێم نیوز
هەردو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لە راگەیەندراوێكی هاوبەشددا دەڵێن، هێرشکردنە سەر نوسینگەکانیان لە بەغدا هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ئیرادەی نیشتیمانیمان و ئیدانەی دەكەین.
هەردو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم راگەیەندراوێكی هاوبەشیان لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردوی سەربارەگاكانیان لەبەغدا بڵاو كردەوە و تێیدا هاتوە، هێرشکردنەسەر نوسینگەکانیان لە بەغدا هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ئیرادەی نیشتیمانیمان و پاشەکشەش لەهەڵوێستەكانمان ناكەین.
ئەوەشهاتوە، داوا دەکەین حکومەت و هێزە ئەمنییەکان کاربکەن بۆ راگرتن و دوبارەنەبونەوەی هێرشەکان و پارێزگاریكردن لەبارەگای سەرجەم حزبەکان.
لە 24 کاتژمێری رابردودا هێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان و هەردو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم.
لەبارەی هێرشەكانیشەوە، باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له عێراق رایگهیاند، هێرشەكان"ههوڵێكه لهلایهن گروپه تیرۆریستییهكانهوه بۆ تێكدانی ئاسایشی عێراق و سهروهرییهكهی و پهیوهندییه نێودهوڵهتییهكانی."