دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/01/2022

پارێزگاری هەولێر: زانیاری نوێی لەسەر دەستگیركردنی باندێكی لەشفرۆشی ئاشكراكرد

هەرێم نیوز جێگری 

جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو نزیكەی 100كەس لە یانەیەكی شەوانە دەستگیركراون،كە نزیكەی 73 كەسیان ئافرەت بون و پەیوەندییان بە باندێكی لەشفرۆشییەوە هەبووە.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر زانیاری لەسەر دەستگیركردنی باندێكی لەشفرۆشی ئاشكرا كردو رایگەیاند، وەك پارێزگای هەولێر بڕیارێكماندا و چەند خاڵێكمان دیاریكرد، لەبڕیارەكەدا باسمان لەوەكردبوو ناكرێت یانەكانی شەوانە وەك پێویست مامەڵە نەكەن لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی كە هەیانە، چونكە ئەگەر بەدەر لەو مۆڵەتە كاربكەن یان سەرپێچی بكەن لەڕووی تەندروستی، ئادابی گشتیی، ئەمنی و شارەوانییەوە رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەبنەوە.

وتیشی، ئەوەی شەوی رابردوو كراوە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكان و بڕیارەكانی لیژنەی ئەمنیدا بووە بە بڕیاری پارێزگای هەولێرووە.

ئاماژەی بەوەشكرد،هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە كە پێچەوانەی بڕیارەكانی پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی، رۆشنبیری، ئەمنی و هەمو شوێنە تایبەتمەندەكان مامەڵە دەكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP