هه‌رێم نیوز
زارا محه‌مه‌دی، ئه‌و كچه 28 ساڵه‌ی شاری سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حوكمدرا به 5 ساڵ زیندانی به تاوانی فێركردنی زمانی دایكی، ئه‌مڕۆ بۆ به‌سه‌ربردنی حوكمه‌كه‌ی رۆشته زیندان.
له وته‌یه‌كیدا پێش چونه ناو زیندان، زارا ره‌خنه‌ی له حوكمه‌كه گرت و وتی، "زمانی دایك ساده‌ترین مافی پێكهاته‌كانی ئێرانه‌و خاك به‌سه‌ر ئه‌و دوژمنه‌ی هیوای به به‌ندیخانه‌یه."
ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە، رۆژی یەكشەممە 3-1-2022 رایگەیاند، دەزگای دادوەری سنە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی، رەتكرده‌وه‌و سەپاندنی سزاكەی پەسەندكرد، ماوەیەكی كورتیشی دیاریكرد بۆ خۆ ڕادەستكردنی تا سزاكه‌ی له زیندان به‌سه‌ر به‌رێت.
ئەنجومەنی فەرمانگی كۆمەڵایەتی نۆژین له شاری سنه، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاش ئەوەی سەرجەم "رێگا بەناو یاساییەكان"یان لە قۆناغەكانی دادگای سەرەتایی و دادگای پێداچونەوەو دیوانی باڵا گرتوەتەبەر بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی "سزای سەرەڕۆیانەو نادادپەروەرانەو بێ بەڵگەی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر خاتو زارا محەمەدی"، بەڵام دیسانەوە ئەو سزایە لەلایەن بەرپرسی گشتی دەزگای دادی پارێزگای سنەوە سەپێنرا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت، وێڕای دیاریكردنی ماوەیەكی كورت بۆ خۆڕادەستكردنی خاتو زارا، سزاكەیشی رەوانەی بەشی جێبەجێكردنی حوكمەكانی دادگا كراوە.
تاوانه‌كه‌ی زارا چییه؟
لە مانگی ئایاری ساڵی 2019، زارا محەمەدی، مامۆستا و چالاکوانی کورد لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کورستان دەستگیرکرا.
تاوانەکەی زارا، وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بو بە منداڵە خوێندکارەکانی سنە و گوندەکانی دەوروبەری.
لە ماوەی گرتنیدا، به‌پێی راپۆرتی میدیا كوردیه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، زارا مامەڵەیەکی توندی لەگەڵ کرابو، بەهۆی ئەشکەنجە و فشاری بەردەوامەوە ناچارکرابو دانپێدانانی ناڕاست پێشکەشبکات.
ماوەی دەستبەسەربونیشی تا مانگی 12ی هەمان ساڵی خایاند‌و لەوکاتەدا، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن ئازادکرا، بەڵام کەیسەکەی هەر بە کراوەیی مایەوە، تا دواجار لە 14-7-2020 له ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە پێی ڕاگەیەندرا، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی وەرگرتوە.
دوای دروستبونی ناڕەزایەتییەكی زۆر لەبارەی حكومەكەی، دادگای پێداچونەوەی سنە سزاكه‌ی بۆ پێنج ساڵ کەمکردەوە.
حوكمه‌كه‌ی زارا له‌لایه‌ن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە و دادوەر سەعیدی، بە تاوانی "دروستکردنی گروپ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتیی وڵات” به‌ندكرا.
زارای تەمەن 28 ساڵ، لە دایکبوی گوندی سەراوڵەی شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنەیە، بۆ ماوەی 10 ساڵ بو خۆبەخشانە وانەی فێربونی زمانی کوردی بە منداڵی شار و ناوچە کوردییەکان ده‌وته‌وه.
بەشی زۆری کارەکانی زارا، لە ڕێگەی ڕێکخراوی نۆژینەوە بوە، کە زارا خۆی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی و لە ماوەی پێشوشدا، بە سەرۆکی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرابو.
ڕێکخراوی نۆژین ماوەی 10 ساڵ دەبێت دامەزراوە و ئامانجی بڵاوکردنەوە و فێرکردنی زمانی کوردییە لە ناو شارە کوردنشینەکانداو له ئێستاشدا له زۆرێك له شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵات بنكه‌ی هه‌یه‌و له چالاكی به‌رده‌وامدان بۆ ئاشناكردنی منداڵ و گه‌نجانی كورد به زمان و كلتور و مێژو و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان.
زمانی پێكهاته‌كان له ئێران
له دوای هه‌ڵاتنی محه‌مه‌د ره‌زاشاو هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی له ساڵی 1979دا، یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران نوسرایه‌وه، به‌پێی ماده‌یه‌ك كه به ماده‌ی 15 ناسراوه، به‌رپرسانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی زمانی فارسی وه‌ك زمانی ره‌سمی وڵات ناساند و ته‌نها مافی "قه‌ده‌غه نه‌بون"یان دا به زمانه‌كانی تر.
له به‌رامبه‌ر نه‌دانی مافی خوێندن به زمانی دایكی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه جگە لە نەتەوەی فارس، له ڕێی پارت و رێكخراو و چالاكوانه‌كانیان ماوه‌ی 41 ساڵی به‌رده‌وامه لە ئێران داوای به‌ده‌ستهێنانی مافی به‌كارهێنان و داننان به زمانی دایكییاندا ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پێیانوایه، ئه‌گه‌ر مافی خوێندن به زمانی دیكه بده‌ن به نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، ئه‌وكات یه‌كگرتویی خاكی وڵاته‌كه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی سیاسی، ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه، بۆیه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی جێگیر، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕوبه‌ڕوی ئه‌و داوا‌و ده‌نگانه ببنه‌وه كه داوایه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.