هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە یەك ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک بەنداو تەرخانكرد.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی كە بڕی 1 ملیارو 250 ملیۆن و 250 هەزار دینار تەرخان بكات بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی 11 بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لەچوارچێوەی گرنگیدان بە تەواوكردن و نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكان و پڕۆژە ئاودێرییەكان .
ئەوەشی خستەرو، ئەو بەنداوانەی نۆژەندەكرێنەوە بریتین لە (شیوە سور، هەشە زینێ، چەمی سمۆر) لەپارێزگای سلێمانی، بەنداوی (كەشكان، بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆك و بەنداوی (هاڕاوە، قادركەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لەپارێزگای هەولێر.