دواین هەواڵ

وەرزش‌

 04/01/2022

بڕی ئەو پارە چەندە هەموو یانەکانی پریمەرلیگ دەتوانن لە مانگی کانوونی دووەمدا خەرجی بکەن؟

فاینانشیال فەیر، پلە و بڕی ئەو پارە سنوردارە ئاشکرا دەکات کە هەموو یانەیەک دەتوانێت بەپێی داهاتەکەی خەرجی بکات.

بەپێی لێکۆڵینەوەی مامۆستای دارایی تۆپی پێ، کیران ماگوایەر لە زانکۆی لیڤەرپۆڵ بۆ سپۆرت سمایل یانەی توتنهام پێشەنگی هەموو یانەکانی گرتوەو دەتوانێت چوار جار جاگ گرلشی یاریزانی مان سیتی بکڕێت کە نرخەکەی 100 ملیۆن پاوەندە هاوینی ڕابردوو لە یانەی ئەستۆن ڤیلاوە ڕوی کردە مان سیتی ،

کەواتە یانەی توتنهام لە ساڵی 2010 بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەرکەتوو لە بازاڕی گواستنەوەکان و پێدانی بڕی موچەی یاریزانان یانەکە دەتوانێت لەم پەنجەرەی گواستنەوەدا بڕی 400 ملیۆن پاوەند خەرج بکات و خواستەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەرە ئیتاڵییەکە جێبەجێ بکات کەلە کۆتا لێدوانیدا ڕایگەیان بەپێی ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی سپێرز ئیستا کاتی بازاڕ کردنە. کانونی دووەم بە شێوەیەکی گشتی پەنجەرەیەکی گواستنەوەی بێدەنگتر و هێمن ترە بۆ یانەکانی ئەوروپا ، یاساکان ڕێگە دەدەنە یانەی توتنهام گەورەترین خەرجی ئەنجام بدات لەم مانگەدا.

ماگوایر ئەوەشی خستەڕو، کە شوێنی نیوکاسل وەک خۆیەتی بەبێ دەست بەسەرداگرتنی خاوەنە سعودیەکان لە پلەی چوارەمدایە بەپێی یاساکان یانەکە دەتوانێت خەرجی باش بکات.

یانەکە لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە دەیانەوێت لەم مانگەدا بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ بەڕێوبەری نوێ ئیدی هاو تەرخان بکەن بۆ گواستنەوەی چوار یاریزانی وەک جەیمس تارکوسکی، پیەر ئیمریک ئاوابمێیانگ، فیلیپ کۆتینهۆ و کیران تریپیر، بڕی ئەو پارەی یانەی نیوکاسڵ دەتوانێت خەرجی بکات 166 ملیۆن پاوەندە و خاوەنی نوێی یانەکە دەتوانن ئەو بڕە دابین بکەن .

هەریەک لە یانەکانی لیڤەرپۆڵ دەتوانن بڕی 273 ملیۆن پاوەند خەرجی بکەن و لەپلەی دووەمدان و هەرچی یانەی ئەرسیناڵ دەتوانێ بڕی 201 ملیۆن پاوەند خەرج بکات و لە پلەی سێهەمدایە . لە پێگەی Four Four tow سەرچاوە:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP