دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 27/12/2021

فلیمی سپایدەرمان ڕیکۆردی شکاند و داهاتەکەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند

هەرێم نیوز
فلیمی تازەی پیاوی جاڵجاڵۆکە بە ناویSpider-Man: No Way Home بوو بە یەکەم فلیم کە داهاتی یەک ملیار دۆلار تێپەرێنێت لە سەردەمی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنادا.


لەدوای ئەوەی ئەم فلیمە تازەیەی پیاوی جاڵجاڵۆکە توانی پێش فلیمی چینی ‘شەڕی دەریاچەی چانگجین’ بکەوێت کە داهاتەکەی 9.5 ملیۆن دۆلار بوو، بەو شێوەیە بوو بە یەکەم فلیم لە سەردەمی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا کە بتوانێت یەک ملیار دۆلار کۆبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای کۆمسکۆر کە لێکۆڵینەوەی داتای میدیایی دەکات کۆتا فلیم کە توانی یەک ملیار دۆلار تێپەرێنێت فلیمی “Star Wars: The Rise of Skywalker” بوو کە لە ساڵی 2019 بڵاوکرایەوە.

لەکاتێکدا لە دووەم ساڵی پەتای کۆرۆنا نزیک دەبینەوە هیچ فلیمێک نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە تێپەرێنێت لە کۆکردنەوەی داهات.

لە کۆتایی هەفتە فلیمی Spider-Man: No Way Home توانی بگاتە یەک ملیار و 5 ملیۆن دۆلار.

فلیمەکە هێشتا لە چین بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەو فلیمە کە بە هاوبەشی لە نێوان کۆمپانیای دیزنی و سۆنیدا دروستکراوە هێشتا لە بازاڕە گەورەی جیهانی فلیم لە چین نمایش نەکراوە.

لەدوای فلیمی Spider-Man: No Way Home فلیمی جەیمس بۆند بە ناوی “No Time to Die” لە پێشەنگدا دێت وەک خاوەنی زۆترین داهات بە کۆکردنەوەی 774 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2021.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP