دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 22/12/2021

دۆزینەوەی بە بەردبووی جۆرێکی نوێ لە دایناسۆرەکانی (رابتەر) لە بەریتانیا

هەرێم نیوز
ئەو دایناسۆرانەی کە بە (رابتەر) ناسراون، و پێشتر باسمان کردوون، زۆر لە باڵندەکانەوە نزدیک بوون و تەنانەت بە ئاسانی ناتوانی هەندێکیان جودا بکەیتەوە لە باڵندەکان. بە ئەندازەیەکی بچوک و لەشێکی داپۆشراو بە پەر و بوونی دەنووک ئاسا، زۆر لە (راپەتر)کان، وەک باڵندەکان، خویان بە فڕینەوە گرتبوو (فڕینی کورت)

بە بەردبووی ئەم دایناسۆرانە زیاتر لە چین و مەغۆلستان دەدۆزرانەوە، بەڵام لەم ماوانەدا، دەرکەوت کە هەندێ بە بەردبوو کە وەختی خۆی دۆزرابۆوە لە دورگەی Wight لە بەریتانیا، جۆرێکی نوێی (راپتەرە) کە بە Vectiraptor ناسراوە (ناوە زانستیەکەی Vectiraptor greeni).

بە پێچەوانەی زۆربەی جۆرەکانی تری (راپتەر)، Vectiraptor لە گورگێگ گەورەتر بووە (درێژیەکەی نزیکەی 3 مەتر بووە) و راوکەرێکی زۆر بەهێزی جیهانی 125 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بووە.

شایەنی باسە کە پێشتر بە بەردبووی جۆری (راپتەر) دۆزراوەتەوە لە بەریتانیا، بەڵام ئەمە گەورەترین و بەهێزترینیان بووە. بەو نینۆکە درێژەی کە لە پەنجەیەکیانەوە درێژبۆتەوە، وەک خەنجەر نێچیرەکانی هەلاهەلا دەکرد و بە ددانە تیژەکانی، نێچیرەکانی پارچە پارچە دەکرد.....گۆران ئیبراهیم



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP