هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی
عیراق هۆشداری لە كەمبوونەوەی خواست بۆ وەرگرتنی ڤاكسین دەدات و وەزارەتی پەروەردەش
جەخت لەوە دەكاتەوە، لە سێ پارێزگا 49 هەزار خوێندكار ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
سەیف بەدر، وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە، پێشتر وەزارەت هۆشداری داوە لە دەركەوتنی
نەوەی "ئۆمیكرۆن"ی كۆرۆنا، ئەوەش بەهۆی پاشەكشەی هاوڵاتیان لە وەرگرتنی ڤاكسینەكان.
رونیشیكردووەتەوە،
ئامانجی وەزارەت ئەوە بوو رۆژانە 300 هەزار ڤاكسین بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكات،
بەڵام لە ئێستادا رۆژانە 90 هەزارە، بەهۆی ئەوەشەوە ئەگەری هەیە شەپۆلی ئۆمیكرۆن لە
عیراق سەرهەڵبدات.
لەلایەكی ترەوە،
نەجلە رەئوف بەڕێوەبەری بەشی پەروەردە و ژینگە و تەندروستی لە وەزارەتی پەروەری عێراق
رایگەیاندووە، تەنها لە سێ پارێزگادا 49 هەزار قوتابی خوار تەمەن 12 ساڵ ڤاكسینەكانی
كۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
لە پارێزگای نەینەوا 40 هەزار و بەغدا 6 هەزار
و 340 خوێندكار و لە موسەنا 2 هەزار و 680 خوێندكار ڤاكسینیان وەرگرتووە، چەندین هەڵمەتی
هۆشیار كردنەوەیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین ئەنجامداوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەكانی دەركەوتنی
نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا لە عیراق كە لە ژمارەیەكی زۆر وڵاتدا دەركەوتووە.