هەرێم نیوز
تورکیا دۆزینەوەی نەوت لە پارێزگایەکی باکوری
کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو جۆرە نەوتە کوالێتی پێکهاتەکەی نزمە.
کۆمپانیایەکی نەوتی سەر بە حکومەتی تورکیا لە پەیامێکیدا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایکردوە، توانیویانە نەوت لە شارۆچکەی نسێبین لە
پارێزگای مێردین لە باکوی کوردستان بدۆزنەوە.
کۆمپانیاکە رونی کردوەتە نەوتەکە لە بیری ژمارە
دوی نزیکی گوندی مەربابێ لە سنوری شارۆچکەی نسێبین دۆزراوەتەوە و دەرکەوتوە کە
کوالێتیی ئەو نەوتە لە روی پێکهاتەوە نزمە.
شارۆچکەی نسێبین هاوسنورە لەگەڵ رۆژئاوای
کوردستان کە بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوە نەوتییەکان لە سوریا لەقەڵەم دەدرێت.
تورکیا رۆژانە پێویستی بە 700 هەزار بەرمیل نەوتە،
بەڵام تەنها 8٪ی پێویستیی نەوتەکەی لە ناوخۆدا دابین دەکرێت.