هەرێم نیوز
سه‌رۆكی بیلاڕوسیا داواكاری ژنێكی به‌ته‌مه‌نی كورد جێبەجێدەكات كە داوای هاوكاری لێكردبو بۆ دۆزینەوەی پێنج له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كەلە سەر سنورەكانی بیلا روسیا لەیەك دابڕابون.
ئەمرۆ شەممە، میدیاكانی بیلاروسیا بڵاویان كردەوە، له كاتی سه‌ردانكردنی ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕوسیا بۆ لای كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌ی ژنێكی كۆچبه‌ری به‌ته‌مه‌ن، كه هاوڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ڕه‌گه‌ز كورد بوه، داوای یارمه‌تی لێكردوه بۆ دۆزینەوەی كەسوكارەكەی كە لەسەر سنورەكان لەیەك دابڕاون، ئه‌مڕۆش لوكاشینكۆ ئه‌و داوایه‌ی جێبه‌جێكردوه.
میدیاكانی بیلاروسیا ئەوەشیان ئاشكراكردوە،"پاش گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، هێزه‌كانی بیلاڕوسیا به‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه‌یان ڕاگه‌یاندوه، كه دو له منداڵه‌كانی له یه‌كێك له گرتوخانه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به هێزی پۆڵندا ده‌ستگیر كراون، هاوسه‌ره‌كه‌شی گه‌یشتوه‌ته ناو خاكی ئه‌ڵمانیا، پاشان ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه".