هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 7:00ی ئێوارە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر نابێت بە رێگاکانی دوکان - سلێمانی، قەرەداغ، هەواری شار - تونێلی پێشڕەو، هەروەها ڕێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنوری شارەزوردان تێپەڕببێت.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا لە ڕۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر ۷ی بەیانی بۆ ۷ ی ئێوارە قەدەغە بکات لەم شوێنانەی خوارەوە:
ڕێگای دوکان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە
ڕێگای قەرەداغ
شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو
ڕێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن
داوا لەشۆفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندبن تا بەدووربن لە کارەساتەکانی هاتووچۆ و هەم لە لێپرسینەوەی یاسایی.