دواین هەواڵ

کلتور‌

 22/11/2021

تابلۆی "کیژی نابینا"

پێشەوا خالید

جۆن ئێڤێرێت میلێت. ساڵی 1856. "گەلەریی و مۆزەخانەی بێرمینگام."

سوژێتی تابلۆکە گەلێک بەئازارە. تەماشاکەر کیژێکی نابینا دەبینێت کە دەگەڵ خووشکە بچکۆلانەکەی لە پێناو دابینکردنی بژێوی ژیان لە ڕێگەی ژەنینی ئامێری "بێڵەو" سەرقاڵی پارە پەیداکردنن.

پەلکەزێڕینە ـــ یەکێکە لە هەرە ناوازەترین دیاردەکانی سرووشت کە کیژۆڵە نابیناکە ناتوانێت بیبینێت. بوونی پەلکە زێڕینە لە تابلۆکەدا ئاماژەیە بۆ دژواری باری نابینایی کیژەکە. پاڵەوانانی نێو تابلۆکە جلوبەرگێکی گەلێک سادە و هەژارانەیان لەبەردایە.

لێ دەگەڵ ئەوەشدا، دیمەنی تا ڕادەی قیژەی کیژەکە تەواوی تراژیدیای تابلۆکە پێک ناهێنێت، بەڵکو دەوەن و شینی بەهار و گاوگۆڵەکان ئێلیمێنتی قسەکەری نێو تابلۆکەن و دووبارە بەلەنگازیی ژیانی کچۆڵە نابیناکە نمایش دەکەن.

واتا ناوازەیی سرووشت و جوانی ڕەها و ڕووناکیی خۆر لەبەرانبەر تاریکییەکی ئەبەدیدا دەبینین.

کیژەکە تەنها دەتوانێت هەست بکات ـــ چاک بنواڕن؛ کیژەکە ڕووی تەڕی لە ڕۆژ کردووە بۆ ئەوەی هەست بە گەرمی خۆر بکات، دەستەکانیشی لە گژوگیا دەسوێت.

ئەم تابلۆیە جۆرێکە لە بەرەنگاریی لە دژیی وێڵگەردیی، هەژاریی و فەرامۆشکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕۆژگاری سەدەی نۆزدە لە بەریتانیا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP