دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/11/2021

هەولێر؛ لەسەر پارککردنى ئۆتۆمبێل دوو کەس ئەکوژرێن

هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، لەسەر پارککردنى ئۆتۆمبێل، لە چێشتخانەیەکى شارى هەولێر، شەڕ روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێکەوتی 18/11/2021 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون.

ئەوەشى خستۆتەڕو، تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێکۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP