دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 18/11/2021

ئەمشەو درێژترین ماوەی گیرانی مانگ لە شەش سەدەی رابردودا ڕوودەدات

هەرێم نیوز
ئەمشەو دانیشتوانی گۆی زەوی دیاردەی مانگ گیران دەبینن کە بە درێژترین ماوەی گیرانی مانگ لە شەش سەدەی رابردودا لەقەڵەم دەدرێت.


مانگ گیرانەکە زیاتر لە سێ کاتژمێر و 28 خولەک دەخایەنێت و دەبێتە هۆی داپۆشینی 97٪ی مانگ، ئەم دیاردەیەش بەو ماوە درێژە 581 ساڵە روی نەداوە.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا ناسراو بە ناسا ئاشکرای کردوە، دیاردەکە بە دریژترین مانگ گیرانی سەدەی 21 ئەژمار دەکرێت کە لە ساڵی 1440ی زایینییەوە رویدابێت.

ناسا رونی کردوەتەوە، پێشتر لە ساڵی 2018 مانگ گیران بە ماوەی یەک کاتژمێر و 43 خولەک رویدا و ئەمساڵیش ئەو دیاردەیە زیاترین کات دەخایەنێت و لە ساڵی 2669 دیاردەی درێژترین ماوەی مانگ گیران دوبارە دەبێتەوە.

ناسا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئاسیا و باکوری ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ئوسترالیا و نیوزلەندا و ژاپۆن دەتوانن ئەو دیاردەیە لە شەوی پێنجشەممە بە تەواوەتی ببینن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP