هەرێم
نیوز
سه‌رۆك
وه‌زیرانی ئێسرائیل رایگه‌یاند، "هیواخوازم عێراق و لوبنان له چنگه خنكێنه‌ره‌كه‌ی
سوپای پاسدارانی ئێران رزگاریان بێت"، دەشڵێت: "هه‌ر شوێنێك ئێران بۆی
بچێت، توندوتیژی و هه‌ژاری رووی تێده‌كات".
نه‌فتالی
بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسرائیل، لە وته‌یه‌كدا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی
حكومه‌تی ئیسرائیل‌دا ڕایگەیاند، "وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بینێت، كه گۆڕانكاری
له‌و هێزانه‌دا روویداوه، كه ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونی ئێران".
دەشڵێت: "هه‌ر شوێنێك ئێران بۆی بچێت به‌رده‌وامی
توندوتیژی، هه‌ژاری، نه‌بوونی سه‌قامگیری و شكستی به‌رده‌وام رووی تێده‌كات".
ئه‌م
لێدوانه‌ی بینیت له‌كاتێكدایه، گروپ و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئێران له هه‌ڵبژاردنی
ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق تووشی شكستێكی گه‌وره بوون و ژماره‌یه‌كی
زۆری كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان له‌ده‌ستداوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌فته‌ی
رابردوو شه‌ڕێكی گه‌رمی چه‌كداری له‌نێوان لایه‌نگرانی حزبوڵڵا، كه به هێزێكی
ژێر هه‌ژموونی ئێران داده‌نرێت و هێزه لوبنانییه‌كان، كه زۆرینه‌یان كریستیانن،
به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانی گرته‌وه و به هۆیه‌وه 7 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش
بریندار بوون.
له ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراقیشدا قه‌باره‌ی كوتله‌ی فه‌تح، كه نوێنه‌رایه‌تی
گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو
بچووك بووه‌ته‌وه و پێشتر كه خاوه‌نی 48 كورسی بوو، ئه‌مجاره ژماره‌ی كورسییه‌كانی بۆ ته‌نها 16 كورسی كه‌میكردووه.