هەرێم نیوز
کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندییەکی بەهێزی کلتوری و کۆمەڵایەتی لە نێوان بەریتانیا و کوردستان هەیە و دەشڵێت: هەرێمی کوردستان نموونەی پێشکەوتووە کە دەتوانین بۆ هەموو عێراق سوودی لێ وەربگرین.
دهیڤد هانت، كونسوڵی گشتیی بهریتانیا له ههولێر، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان بەریتانیاو کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی مێژوویی و زۆر نزیک لە نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و کوردستاندا هەیە و ئێمەش بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە لێرەین.
دەشڵێت: من وەکو کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، تموحێکی زۆر بەرزم هەیە لەوەی دەتوانین پێکەوە زۆرشت بەدەستبهێنین؛ دەتوانین پەیوەندییەکان بەرفراوانتر بکەین لە رێگەی دروستکردنی ژینگەیەکی باشتری بازرگانی، هێنانی وەبەرهێنان و بزنسی زیاتری بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و لە بەرانبەردا پەرەپێدانی زیاتری بازرگانی لە کوردستانەوە بۆ شانشینی یەکگرتوو.
ئاشكرایكرد، پێش ئهوهی لهو پۆسته دهستبهكار بێت، کۆرسێکی پازدە کاتژمێریی فێربوونی زمانی کوردیی وەرگرتووە و رایشیگهیاند، لە راستیدا زمانی کوردی، لە رووی رێزمانییەوە، زمانێکی زۆر لۆژیکی و جوانە، هیچ هۆکارێک نییە، کە نەتوانم فێری بم. گوتیشی: گەرمترین پێشوازی لە ژیانی دیپلۆماسیمدا، لە کوردستان لێم کراوە و ئەوەش بۆ من شانازییەکی گەورەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان نمونەی پێشکەوتووە کە دەتوانین بۆ هەموو عێراق سوودی لێ وەربگرین