دواین هەواڵ

کلتور‌

 05/10/2021

مانگرتنی شانۆکاران

سدیق عەزیز

ماوەیەکی زۆر بوو ناشیۆناڵ تیاتەری ئۆسلۆ ریکلامی بۆ شانۆیی هاملێت دەکرد، بە هەفتەیەک پێش ئەوەی سەفەرکەم بۆ ئۆسلۆ، ویستم بیلێتێکی شانۆی هاملێت بکڕم، بەلام تا مانگی ١٢ هەموو بلیتەکان فرۆشرابوو.تەلەفونێکم بۆ کچکەم کرد کە بلیتی شانۆیی هاملێت نەماوە، ئەو ئیمێلێکی بۆ کردبوون کە بتوانن بلیتێکی بۆ پەیداکەن ،یان ئامادەین رۆژانی نمایش بێین و چاوەروانبین،ئەگەر کەسێک نەهات بۆ نمایشەکە،ئێمە بچینە ژوورەوە.

لە وەڵامی ئیمێلەکدا ووتبواین خۆش بەختانە دووبلیتیان بۆ گەراوەتەوە،ئەتواننن ئەو دوو بلیتە بکڕن، بە خۆشیەوە کچەکەم هەردوو بلیتەکەی کڕیبوو. ئەوەی ناخۆش بوو دوو ڕۆژ پێش سەفەرکردنم هەموو شانۆکانی نەرویج بە ئەکتەر و کارمەندەوە دەستیان کرد بەمانگرتن،لە پێناو بەدەست هێنانی هەندیك مافی زیاتری شانۆکاران ،بۆ ئەم مانگرتنەی ئەکتەرەکان ڕێخراوی شانۆکارانی نەرویج لە پشتیەوە وەستابوو، هەروەک ڕیکخراەکانی لای خۆمان خوا بەو ڕۆژە نەکات و گووێ شەیتان کەڕبێت.

بەداخاوە نەمتوانی شانۆگەری هاملێت ببینم، بەڵام کچەم لە پاڵ ئەمدا سێ بلیتی کڕبیوو ،بۆ سەردانکردی ناو ناشیۆناڵ تیاتەرو بەسەرکردنەوەی بەشەکان و مێژووی دروستکردنی ناشیۆناڵ تیاتەر،بەو مانایەیی نەک هەرنمایشەکان بەپارەیە،بەڵکو سەیرکردننی بیناکەو بەسەرکردنەوەی بەشەکانیش هەر بەپارەیە.

ئێمە لەکاتی خۆیدا لە ناشیۆناڵ تیاتەر ئامادەبوون، پیاوێکی باریکەلەی قژ لوو هاتوو خۆی پێناساندین ،کە ئەم لەگەڵمانا دەگەڕیت و هەموو بەشەکانی شانۆکەمان نیشا دەدات.ئێمەش خۆمان پێناساند ، هەر من و دوو کچەکەم بووین کە لە ئۆسلۆ دەخوێننن. وە من وەک دەرهێنەر خۆم پێناساند.

من زۆر چێژم بینی لەسەیرکردنی شانۆکەو مێژووی دورستکردنی شانۆکە،دروستکردنی شانۆکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٨٠ ،لەلایەن دانيماركيەکانەوە دورستکراوە و هەر ئەوانیش سەرپەرشتیانکردووە.لەسەر فۆڕمی شانۆکانی ئەو سایی ئەوروپا دروستکراوە.

سێ شت زۆر سەرنج ڕاکێش بوو، لەناوەراستی هۆلەکەدا بە سەقفەکەوە سورەییایەکی زۆر گەورە گەڵواسراوە و تا ئێستاش هەر ئەوەیە،بەلام ئەو کات بینەران نەیان ویستوە لە ژیر ئەو گووڵەپەدا دانیشن و ترساون لە ئەگەری بەربوونە،بۆ یە نەباجاری بلیتی کورسیەکانی ناوەراست بە نیوە قیمەت فرۆشتووە، تا بینەران دانیشن ، دوای ئەوەی کە بینەران بەو شوێنە ڕادێن ،نرخی ئەو کورسیانە بەرزدەبێتەوە و لە ئێستاشدا زۆر جار دەبێتە جێگای مەلیک و مەلیکە .

دووهەم ،لەبەر ئەوەی شانۆکارانی دانیمارکی سەرپەرشتیان کردووە و ئەوکاتیش نەرویج وەک بەشێک لە دانیمارک سەیرکراوە، هیچ ئەکتەرێکی نەرویجی دەوری سەرکی نەبووە، ئیتر دەورەکانیان کۆمبارس و دەرگەوان و خزمەتکار بووە لە ناو نمایشەکاندا، مەبەستی زیاترم لەم حاڵەتە ئەوەیە کە شانۆکارانی نەرویج لەو دەروە کۆمبارس و بجووکانەوە ،گەیشتونەتە ئەوەی کە ئەمڕۆ هەن.

خاڵی سێهەم ژوورێکی تایبەت بە ئیبسەن هەبوو،کە هەر لەو ژوورەوە رێک دەرگایەکی هەبووە بۆ سەر هۆڵەکە ،کە جگە لە ئیبسن کەس بۆ نەبووە لەو دەرگایەوە بچیەتە هۆلەکەوە، ئەم ژووری ئیبسن زیاتر بۆ کاتی پرۆڤەی شانۆییەکانی خۆیی بووەو لەزۆری پرۆڤەکاندا لەوێ ئامادەبووە.ئەو وێنەیەی من لە ناو دەرگاکەدام ،ژورەکەی ئیبسنە کە لە سەیرکردنی تەواوی بە شەکان تەواو بووین،ووتی نمایشی دایکە ئازەکەی برێخت هەیە سەعات ٧ی ئێوارە،منیش ووتم ئەی مانگرتن نیە، ووتی راستە بەڵام مانگرتنەکە تەنها ئەو نمایشانە دەگڕیتەوە کە لەسەر شانۆ سەرکیەکان نمایش دەکرێن، بەڵام ئەم نمایشە لە ناو باڕەکەدایە و لەسەر شانۆ نیە، بۆیە مانگرتنەکە ئەم نمایشە ناگرێتەوە.

من زۆر خۆشحاڵ بووم ، وە بلیتێکی وەک دەعوەتنامەدامێ بەک بە پارە، زۆر سوپاسم کرد ،دوای نمایشەکەش جارێکی تر چوومەوە بۆ لای زۆر سوپاسمکرد کە ئەو دەرفەتی دامێ و چێژێکی زۆرم لە نمایشکە بینی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP