دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 03/10/2021

لە خواردنەوەى مادە کحولییەکانەوە بۆ خواردنى زنجیر و بورغو

هەرێم نیوز
پزیشكەكانى وڵاتى لیتوانیا، پاش نەشتەرگەرى بۆ گەدەى نەخۆشێک، توانیان زیاتر لە کیلۆیەک زنجیر و بڕغو لە گەدەى نەخۆشەکە دەربهێنن.

ڕۆژنامەى زا گاردیان لە زارى ئەو دکتۆرەى کە نەشتەرگەرى بۆ کردوە ڕایگەیاند، دواى ئەوەى پیاوێک بە هۆى ئازارێکى زۆر لە گەدەى ئەگەیەنرێتە نەخۆشخانەیەک لە شارى کلایبیداى ناوچەى دەریاى بەڵتیک و پشکنینى پزیشکى بۆ ئەکرێت، دەردەکەوێت کە زنجیرێکى 10 سانتیمەترى لە گەدەى نەخۆشەکەدا هەیە.

پاش ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەکى سێ کاتژمێرى بۆ نەخۆشەکە، چەند مادەیەکى تری کانزایى وەک بزمار بە گەدەى دەردەهێنرێت.

لە سەر ئەو ڕوداوە سەیرە، پزیشکەکان ڕایانگەیاندوە پیاوەکە ماوەى مانگێکە وازى لە خواردنەوە کحولییەکان هێناوە و دەستیکردوە بە خواردنى بزمار، دەشڵێن: پاش نەشتەرگەرى لە ئێستادا دۆخى پیاوەکە جێگیرە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP