دواین هەواڵ

وەرزش‌

 20/09/2021

میسی دوای هێڵی سوریشە بزانە

دانەر ئەسڵان
لە یارییە لوتکەکەی شەوی ڕابردووی لیگ 1 ی فەڕەنسادا لە خولەکی 77 دا ماوریسیۆ پۆچەتینیۆ ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یانە پاریسییەکە ئەوەی کرد کە نەکردەیە و نابێت ڕوو بدات تەنانەت خودی گواردیۆلاش نەیتوانی بیکات ئەو هەستا بە ئەنجامدانی ئەویش شوێن گۆڕکێ بوو بە لیۆ میسی و ئەشرەف حەکیمی بەشداری پێ کرد.

دۆخەکە شڵەقا تەنانەت هاندەرانی ڕیاڵیش تووشی شۆک بوون نەیان دەزانی چی لە سەر یارییەکەی مانچستەر بنووسن و چی لە سەر یارییەکەی خۆیان و ڤالەنسیاش بڵێن چ جای ئەوەی بینییان ئیتر باسی هاندەرانی بەرشەلۆنە و هاندەرانی تری تۆپی پێ ناکەم، چونکە لە شەوی ڕابردۆوە تا ئێستا تۆپی پێ بەس باس باسی ئەو ڕووداوەیە ئەی تۆپی پێ چی تیادا گوزەرا ئەوەیان کەس هەر باسیشی ناکات.

 

بۆچوونی تایبەتی خۆم:

١- پۆچەتینیۆ پێویست بوو میسی تا دوا چرکەی یارییەکە بەشداری پێ بکات یاریزانەکە هەر چ کەسێک بێت نوێ یە لە تیپەکە دەبێت ئەو ڕاهێنەرە بیڕەتێنێت ئەوەندە یاری پێ بکات تا بە تەواوەتی ڕادێت لەگەڵ یانەکە و شێوازی یاری کردنی.

٢- میسی 17 ساڵە شەق دەخوات پاساوەکەی ماوریسیۆ زۆر بێ هێز بوو پێش ئەمیش کەس شوێنگۆڕکێی پێ نەکردووە لە کۆپا ئەمریکاش بینیمان میسی بە قاچی خوێناوییەوە چەند یاری تەواو کرد.

٣-دەبوو نەیمار یان مباپێ کە پێکانی هەیە یان دیماریا شوێنگۆڕکێیان پێ بکرێت، چونکە ئەوان شارەزای شێوازی یاری کردنی یانەکەن نەک میسی.

٤- نامەکەی پۆچەتینیۆ بۆ یاریزانەکان زۆر خراپ بە سەر خۆی دا شکایەوە کاتێک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ویستی بە هەموان بڵێت من دەسەڵاتی یەکەمم میسی شوێن گۆڕکێ پێ دەکەم ئێوە چین، بەڵام ئێستا لە دڵی خۆی دا دەڵێت: «خۆم بە خۆمم کرد».

٥- شوێنگۆڕکێکە خۆی شتێکی هەڵە بوو میسی لە پشت دوو هێرشبەرەکەوە یاری دەکرد ئەشڕەف حەکیمی یاریزانی لایە و هەر بۆ ئەوەش بەشداری کرد چ پەیوەندییەک هەبوو لە نێوان شوێنی میسی و حەکیمی.

٦- میسی بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە ئەو چەندە وەرزشکارێکی گەورەیە چووە پاریس نە درێسی ژمارە 10 ی داوا کردەوە نە گوێش بەوە دەدات کە پیناڵتی خۆی جێبەجێی بکات و تەنانەت لێدانە ڕاستەوخۆکانیش میسی خۆی دەیەوێت بڵێت من یاری دەکەم هیچی تر ناکەم، بەڵام وازی لێ ناهێندرێت، چونکە میسی خول گەورە دەکات کاتێک یاری تیادا دەکات ئیتر لالیگا بێت لیگ 1 بێت یان هەر خولێکی تر بێت.

٧- تەوقە نەکردنی میسی لەگەڵ پۆچەتینیۆ شتێکی نەشیاو بوو لە لایەن ئەوەوە، بەڵام هیچ پاساوێک نەبوو بۆ گۆڕانکاری، چونکە باشترین یاریزانی نێو یاریگا تا ئەو کاتە میسی بوو ئەو تا خولەکی کۆتایی چێژ لە یاری کردن دەبینێت، بەڵام پۆچەتینیۆ ئەو شتەی تێک دا.

٨- فۆتۆکە نامەیەکە بۆ پۆچەتینیۆ کە جارێکی تر ئەو هەڵەیە نەکاتەوە مێژووی تۆپی پێ لە بەردەم میسی بچووکە ئێستا تۆ ناتوانیت شتی وای بەرامبەر بکەیت پێت خۆش بێت و پێت ناخۆش بێت دەنێردرێیتەوە بۆ لەندەن ها تۆ و کەسی تر ئەوە نین بگەن بە قەیتانەکەی لاپچینەکەی لای چەپی میسی ئاگادار بە شاری تەم و مژی لەندەن چاوەڕێتە خۆت هەزەلی مەکەرەوە.

٩- ئەم دۆخە زۆر خراپە بۆ تەواوی یارییەکانی تری میسی لەگەڵ پاریس، چونکە ئیتر یاریزانانی یانەکانی بەرامبەر بە پاریس بۆ خۆیان میسی بەر شەق دەدەن و پۆچەتینیۆش ناتوانێت جێگۆڕکێی پێ بکات.

لە سەر داوای چەند ئازیزێک ئەم نووسینەم دانا کە لە دوێنێ شەوەوە داوا دەکەن شتێک بنووسم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP