هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەباری پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا چەند بڕیار و راسپارده‌ی نوێی بۆ ژنانی دوگیان ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ڤاكسین به‌كارده‌هێندرێت پاش ته‌واوكردنی مانگی چواره‌م له دوگیانی به‌مه‌رجێك نێوان ژه‌می یه‌كه‌م و دوه‌م كه‌متر نه‌بێت له‌دوو هه‌فته.
لە نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومەتی هەرێم كه واژۆی د.سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره هاتوه،" ئاماژه به راسپارده‌كانی لیژنه‌ی زانستی راوێژكاری بۆ به‌رنامه‌ی كوتانی به‌ربڵاو سه‌باره‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و چینانه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌یانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاری لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌رمان بڕیاردرا به به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كه به‌ته‌كنه‌لۆژیای Mrna (پێكوته‌ی فایزه‌ر) دروستكراوه بۆ ژنانی دوگیان، هه‌روه‌ها بونی هۆكاری مه‌ترسیدار وه‌ك توشبونی ژنی دووگیان به‌نه‌خۆشیه دریژخایه‌نه‌كان، كه‌مخوێنی یان زیادبونی كێشه‌ی له‌ش له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
ئەوەشهاتوە، ڤاكسین به‌كارده‌هێندرێت پاش ته‌واوكردنی مانگی چواره‌م له دوگیانی به‌مه‌رجێك نێوان ژه‌می یه‌كه‌م و دوه‌م كه‌متر نه‌بێت له‌دوو هه‌فته، جگه له‌وه‌ش ده‌درێت به ژنی دوگیان له‌ژێر چاودێری پزیشكی چاودێری به‌ره‌چاوكردنی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه پاش ئاشنابون و رایزبون له‌سه‌ر هه‌مو زانیاریه‌كان و به‌گوێره‌ی فۆڕمی رازیبون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كه له‌كاتی ئێستا كاریان پێده‌كرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم لەنوسراوێكدا رایگه‌یاند بو بڕیاردراوه ماوه‌ی نێوان ژه‌می یه‌كه‌م و دوه‌می ڤاكسینی جۆری فایزه‌ر، له سێ هه‌فته‌وه بۆ 56 رۆژ زیاد بكرێت.