هەرێم نیوز
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، کاری لەپێشینەیان لە ڕووى دیلبۆماسییەوە، گفتوگۆکردن
ئەبێت، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەرجەم
بوارەکاندا.
ئیبراهیم
رەئیسی لە میانى پێشوازی لە محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، کاری لەپێشینەی حکومەتەکەی لە ڕووى دیبلۆماسییەوە، بریتی ئەبێت لە
گفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
وتیشى: "کاردەکەن بۆ هەماهەنگی نێوان وڵاتان بەمەبەستی دروستکردنی متمانە و پاراستنى ئاسایش
و ئارامى و رەتکردنەوەی دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆیی ناوچەکە".
لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند،
وڵاتەکەی خواستی ئەوەى هەیە کە پەیوەندییەکانى برەو پێبدات لەگەڵ تاران و
هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بە بەردەوامی .
دوێنێش، ئیبراهیم رەئیسی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەیسەم بن
تارق، سوڵتانی عومان ئاماژەى بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردوە، کە
کێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان هیچ کاتێک نەبوەتە هۆی لاوازکردنی ئەو پەیوەندییانە.
لە درێژەى
گفتوگۆکانیاندا، هەردولا جەختیانکردۆتەوە لە سەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە
ئابورییەکان لەژێر سەرپەرشتی شارەزایانی هەردولا، چونکە ئێران باوەڕی وایەن
سەڵتەنەتی عومان وڵاتێکی جێگەی متمانە و نزیکی بەهاکانی وڵاتەکەیەتی.