دواین هەواڵ

کلتور‌

 25/07/2021

چۆن بە بودجەیەکی کەم فیلم بەرهەم دییت ؟

 سابیر رەحمان

چەک قەدەغەیە لە کاتی درووست کردنی فیلم ، کاتێک پارەیەکی زۆرتان لە بەر دەست نیە، سنوورەکانتان دەبنە ڕێنموونیکار و ڕووناکی . درووست کردنی فیلم، بە بێ بودجەی قورسە بەڵآم هەندێ جار دەتوانین سنوورەکان بەکار هێنانی

1-ڕەش و سپی وێنە بگرن: لەو ڕێگایەوە، زۆرێک لە کارەکانی کە تێچوویەکی زۆریان دەبێ لە کاتی قەرەبوو کردنەوەی ڕەنگەکان ئیتر نابن و ئاسانتر پڕۆسەی فیلمسازی و ئێدیت تێپەڕ دەکرێن.

2-هەوڵ بدەن لە چەک و سیلاح سوود وەرنەگرن: بە سوود وەرگرتن لە چەک تووشی سەرهێشە و مەسرەفی پارە زۆر دەبێت.

3-کۆگایەک لەو شتانەی هەتانە درووست کەن و دەربارەی ئەوان فیلم درووست کەن: ئۆفیسی کار، گەراجی ماڵ وناو ژوورەکەتان بگەڕێن، بە دڵنیایی ئەشیایەک دەدۆنەوە کە لە فیلمەکەتان سوودی لێ وەرگرن.

تەنانەت ئەو شوێنانە کە دەتوانن گرتەی ئینسێرت یان گرتەی نزیکیان لێ وەرگرن . بۆ نموونە ئەگەر گوریسێک یان دەستەوانە و کامێرایەکی فۆتۆگرافیتان هەیە، فیلمێک دەربارەی بکوژێک درووست کەن کە قوربانیەکانی بە گوریسەکە دەبەستێتەوەو لە گەراجی ماڵەکەی وێنەیان لێ دەگرێ.

٤- شتێک ببەنە پێش کامێرا کە تا ئێستا نەبیندراوە: مەبەست لەو دێڕە، شوێنێکی جوان نیە، بەڵکوو کۆڵانی خۆتان و فرۆشگای گەڕەگەکەتان دەتوانێ نوێ بێ.

٥- هەموو شتێک بە جدی مەگرن: ئەگەرچی فیلمسازی زۆر گرنگە، بەڵآم دەبێ بزانین ئێمە نەشتەرگەری دڵ ناکەین، بەڵکوو فیلم درووست دەکەین. نابێ ویشک و جددی بین بەڵکوو دەبێ چێژ لە کارەکەمان وەرگرین.

هەڵبەت زۆرێک لە بابەتانی دی هەیە کە یارمەتیتان دەکا بۆ نمونە لە بنەماڵەکەتان بۆ ئەندامانی پێش و پاش کامێرا سود وەرگرن، لە موبایلەکانتان بۆ وێنەگرتن سود وەرگرن ، لە ڕووناکی سرووشتی کەڵک وەرگرن، و بە کۆمپیوتەری خۆتام مۆنتاژ بکەن هەتا تێچوکەتان کەمتر ببێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP