سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
21/07/2021
پیاوه ئه‌منییه‌كه‌ی تاران له وه‌زاره‌تی ناوخۆى عێراق پۆستێكی هه‌ستیار وه‌رده‌گرێت
هه‌رێم نیوز
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئه‌بو عه‌لی به‌سری، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كان له میلیشیاكانی شیعه، كراوه به وه‌كیلی وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری.
له 21-1-2021دا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ساحه ته‌یه‌رانی به‌غدا رویدا‌و 32 كه‌س كوژران و 110 كه‌س برینداربون، دوای ته‌قینه‌وه‌كه كازمی فه‌رمانیدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له كاره‌كانیان دوربخرێنه‌وه‌و یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ش عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد حوسه‌ین به‌سری (ئه‌بو عه‌لی به‌سری) بو، كه ئه‌وكات له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر (شانه‌ی هه‌ڵۆكان) بو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
ئه‌و بڕیاره‌ی كازمی له‌كاتی خۆیدا وه‌ك شۆكێك وابو بۆ میلیشیاو حیزبه نزیكه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراقداو دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ش به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا زۆر به توندی كه‌وته وێزه‌ی مسته‌فا كازمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و ئه‌وه‌ی چریكاند، كه "قۆستنه‌وه‌ی تاوانی ساحه‌ی ته‌یران بۆ پاككردنه‌وه‌ی حساب له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له فه‌رمانده ئه‌منیه‌كاندا، ئه‌وپه‌ڕی هیچ و پوچیه‌وه‌و ناكرێت هه‌روا به ئاسانی تێبپه‌ڕێت".
به‌سری كێیه؟
هه‌مو ئه‌و هێرش و قسانه‌ی له‌سه‌ر كازمی ده‌كرێت له په‌نای ئاماژه‌دان به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌سری بۆ حیزب و میلیشیاكانی نزیك له ئێران زۆر گرنگه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره دێنێته پێشه‌وه كه ئه‌بو عه‌لی به‌سری كێیه؟
"پیاوێكی له‌سه‌رخۆ و كه‌مدوه" ئه‌مه قسه‌ی ئه‌حمه‌د یاسری، رۆژنامه‌نوسه له‌باره‌یه‌وه.
یاسری ده‌ڵێت "ئێران ئه‌وی له ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆدا چاندوه‌و تا ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ ببه‌ستێته‌وه‌و به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه".
به وته‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه "شه‌ش ساڵه فه‌یله‌قی به‌در له ڕێگه‌ی به‌سریه‌وه ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆداو ئه‌و یه‌كێك بوه له پایه‌كانی سه‌ره‌تای حیزبی ده‌عوه‌و له حه‌فتاكاندا مامۆستا بوه له به‌سره، وه هیچ پله‌یه‌كی سه‌ربازی ڕه‌سمی نیه".
شانه‌ی هه‌ڵۆكان له‌لایه‌ن خودی به‌سریه‌وه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش دروستكراوه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بوه به‌سه‌ریداو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانی خۆی كردوه.
ئه‌حمه‌د یاسری باسی له‌وه‌كردوه، له هه‌شتاكاندا به‌سری چوه‌ته ئێران و له‌وێ به‌شداربوه له دروستكردنی فه‌یله‌قی قودس و دواتر له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان تا كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌كه بوه.
هاوكات ئه‌وه‌شی وتوه، به‌سری په‌یوه‌ندی دێرین و شاره‌زایی ساڵانێكی دورودرێژی هه‌یه‌و پاڵه‌وانی هه‌ژمونی ئێرانه له عێراقداو هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ چێنراوه.
به وته‌ی یاسری، جگه له به‌سری، تاران چه‌نده‌ها كه‌سی تری هه‌یه كه له ئه‌و چالاكترن و كاریان ئه‌وه‌یه له‌ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا ئه‌فسه‌ره‌كان ڕام بكه‌ن و ئینتیمایان ڕوه‌و ئێران وه‌رگێڕن.
خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته لای ئێران
به وته‌ی ئه‌حمه‌د یاسری، كاتێك له‌سه‌ره‌تای ساڵی ڕابوردو ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژرا، ناوی به‌سری وه‌ك جێگیری ئه‌و هێنراوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی ئه‌منی له عێراق جۆرێك له هه‌ڵاواردنی پێوه‌دیاره، ئیداره‌ی ئێرانیش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانیه‌وه په‌لبهاوێت و فه‌رمانده‌ی میلیشیاكان له‌ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا دابنێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ئه‌منی و سیاسی و ته‌نانه‌ت بازرگانیه‌كانیش به‌كاریان بهێنێت.
یاسری ده‌ڵێت "له دوای شۆڕشی تشرین، ئێران كه‌ڵكه‌كه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یه‌تی له ده‌زگا ڕه‌سمیه‌كاندا ئه‌ڵته‌رناتیڤی میلیشیاكان دروستبكات و ده‌یه‌وێت به‌و كاره میلی پێكدادانه‌كانی نێوان چالاكوانان و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به میلیشیاكان بۆ پێكدادانی نێوان چالاكوانان و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وه‌ربچه‌رخێنێت".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه عه‌لی جابری، نوسه‌ری عێراقی له تویته‌ر نوسیویه‌تی " ئه‌بوعه‌لی به‌سری پێشتر له‌گه‌ڵ براكه‌یدا له ساڵی 2011 به به‌رپرسیاری هه‌ڵاتنی 12 كه‌س له فه‌رمانده‌كانی داعشیان له به‌ندیخانه‌ی به‌سره تۆمه‌تباركراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنێكی ئه‌نجامداو تێیدا نوری مالیكی ئاماده‌بو، له دانیشتنه‌كه‌دا بابه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی به‌سری له هه‌ڵاتنی ئه‌و سه‌ركردانه وروژێنرا، به‌ڵام مالیكی ڕێگه‌ی نه‌دا لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و بابه‌ته‌كه داخرا".
به وته‌ی ئه‌و نوسه‌ره "ئه‌و 12 فه‌رمانده‌یه كه سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابو، له چالاكیه‌كی نهێنیدا گوازرانه‌وه بۆ ئێران".
جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تباربێت به هه‌ڵاتنی فه‌رمانده‌ی داعش و چه‌ندین تاوانی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ، چۆن ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی شانه‌ی هه‌ڵۆكانی له ئه‌ستۆدا بێت و داوای ئاشكراكردنی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای لێبكرێت؟.
هەواڵی پەیوەندیدار
15 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم "جەنگی زەبەلاحەکان"؛ تاران قومار بە مانەوەی دەکات و واشنتۆن لەنێوان شەڕ و دانوستاندایە
15 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ٢٨ەمین ڕۆژی جەنگدا؛ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دڵی تاران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
24 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیمارات؛ گەورەترین قوربانیی ئابووری و سەربازیی جەنگی ئێران
هەواڵی زیاتر
19 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی پەروەردە: ڕۆژی یەکشەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە و خوێندنی ئۆنلاینیش بەردەستە
3 رۆژ پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی: تاران دانی بەوەدا ناوە کە هێرشکردنە سەر پێشمەرگە "هەڵە" بووە
4 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی پێشمەرگە: بەهۆی هێرشی ئێرانەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون و 30 بریندار بوون
زۆرترین بینراو
1
6 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداریی بۆ دانیشتووانی کەناراوەکانی سیروان؛ ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەردەدرێتەوە
2
6 رۆژ پێش ئێستا
سیناتۆر بلۆمێنتال: کاتی پەسەندکردنی "یاسای ڕزگارکردنی کورد"ە؛ چیتر ڕێگە بە ناپاکی نادەین
3
4 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری "قەدەغەی توند" بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەردەکات
4
14 کاتژمێر پێش ئێستا
شوان داودی هۆشداری لە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ تێپەڕاندنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات
5
4 رۆژ پێش ئێستا
ڕۆیتەرز چوار مەرجە سەختەکەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
6
5 رۆژ پێش ئێستا
وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: زمانی ڕێز بەکاربهێنە نەک هەڕەشە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP