عەبدولكەریم یونس
١-وەکو ھەموو مرۆڤەکانی دیکە ناوی خــۆم ھەیە و ھیوادارم بەناوی خۆمەوە بانگم بکەن
٢- دۆخـەکەی من لە زانستی پزیشکی ناوی (داون) ـە، ئەوەی ڕوویداوە ھەڵەیەکی کرۆمۆسۆمیە و تاوانی منی تێدا نیە
٣- زمانـم گەورەیە، مەجبوورم دەری بھێنم لە لەدەممەوە تاکو بتوانم ھەناسە بدەم، بەڵێ بۆ ئەوەی ھەناسە بدەم، تووشی شۆک مەبە
٤- تێگەیشتنم بۆ شتەکان لە چاو تەمەنمەوە زۆر کەمە، ئەگەر تەمەنم ١٥ ساڵ بێت ئەوکات تێگەیشتنم ھی مناڵێکی ٧ ساڵانە، بۆیە تکایە کەمێک بە سەبر بن لەگەڵمدا
٥- من خۆشەویستی ئەکەم و توانج ئەدەم و تێدەگەم و فێردەبم و توڕە دەبم و ھەست ئەکەم، بۆیە تکایە کاتێک لەتەنیشتمەوە دائەنیشن پرسیارم لێ بکەن و دیالۆگم لەگەڵ بکەن بەپێی توانا
٦- من وەکو ئێوە جوانم، ئەگەر ئێوە کەمێک منتان خۆشئەوێت ئەوە من ئێوەم زۆر خۆشئەوێت
٧_تكايه منداڵەکانتان بەمن نەترسينن، منیش وەكو ئێوه هەستم هه يه
خــۆشمدەوێن.