دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/07/2021

هۆكار و چارەسەری قژ هەڵوەرین

 تاقیگەی پزیشکی قژ هەڵوەرین: بریتییە لە لاوازبونی رەگی موو بەهۆی هۆکارێک، بەپێی ستانداردی جیهانی هەرکەسێک بەتوندیەکی مام ناوەند بەدەستی بەیەکجار قژی رابکێشێ، هەڵوەرینی 3 بۆ 5 تاڵە موو کێشە نییە و ئاساییە، بەڵام زیاتر لەو رێژەیە واتە کێشەت هەیە. بەگشتی ڕۆژانە ۱۰۰ تاڵە موو لە سەری مرۆڤ هەڵئوەرێ بێ ئەوەی هەستی پێبکەیت و ئاساییە.

هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین:

1. لەسەدا 65 قژ هەڵوەرین راراییە.

2. کەم خوێنی.

3. کەمی ڤیتامین

D. 4. کەمی ئاسن.

5. کەمی زینک.

6. دەرمانی کیمیایی.

7. چەوری و درەنگ شوشتن.

8.زۆر مانەوەی جێڵ وکرێم بە پرچ.

9. دەرمانی کیمیای بەهێز.

10. شامپۆی خراپ.

11. بەکارهێنانی ئۆکسجین و کیراتین.

12.ئوتوی قژ و وشککەر.

13توند بەستن و زۆر مانەوەی کڵاو و لەچک بە سەر.

14. بەکارهێنانی شانەی پلاستیک.

15. زۆر وەستان لەبەر خۆر.

16. بۆماوەیی.

چارسەرەکانی قژ هەڵوەرین:

1. رۆژانە ۱۰ دەقەی بەردەوام سەرت دانەوێنە تا سوڕی خوێن لە تاڵەموەکانت چالاک بێت.

2. ئەگەر هۆکار کەمی ڤیتامین یان کەم خوێنی بێ، پێویستە پشکنین بکەیت و چارەسەر وەربگری.

3. ئەگەر بۆماوەیی بێت چارەسەری هەیە، بەڵام ئەبێ رێنماییەکان بەتەواوی جێبەجێ بکەیت.

4. ۳دەنک سیر، یەک پیازی بچوک و یەک کەوچکی چێشت خوێ جوان بهارە و بیخەرە ناو شامپۆی سەرشۆرینت.

5. جۆری شامپۆکەت زۆر گرنگە، باشترە ئەوانەی زۆر کێشەیان هەیە شامپوی مناڵان بەکاربێنن.

6. بۆ ئەوانەی ئەڵێن قژمان زور چەورە، زەیتی پونگ بەکاربێنن بۆ نەهێشتنی چەوری.

7. ڕۆژانە ۳ بو ٤ دەنک بادەم بخۆ.

8. خواردنی مۆز، برۆکلی، هێلکە، ماسی، خورما و ئاڤاگادۆ زۆرباشە بۆ قژ.

9. راڕایی دەردێکە و دەرمانەکەی لەدەست خۆت دایە. چەند بێتاقەت و بێزاربیت، زیاتر قژت ئەوەرێ.

10. بیر لەوە مەکەرەوە بڵێی کەچەڵ بووم چاک نابم، کەس نییە چاک نەبێت، مەگەر ئەوەی ئگات حاڵەتێکی نەخوشی زور دەکمەن

11. پاش شوشتن، قژت بەمخاولی مەبەستە.

12. بۆ ئەوانەی توانای داراییان باش نییە، ئەتوانن سابونی رەقی بوقژیان بەکاربێنن بەڵام کەمێک قژ زبر ئەکات. بۆ ئەم مەبەستەش، حەفتەی دووجارمزەیتی زەیتون بۆ ماوەی ۲۰ خولەک بەسەرتەوە بێت نایلۆنێکی لێوە بپێچە.

13. بۆ ئەوانەی ئەیانوێ قژیان درێژتربێت، کەوچکێک هەنگوین یان زەردێنەیەکی هێلکە و کەوچکێک زەیتی گوێز هیندی لە قژت بدە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر باش دایپۆشە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP