دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/06/2021

عەتا سەراوی: ئایندەیی کاری سیاسی خۆم ڕون و دیاری دەکەم

عەتا سەراوی، دەڵێت: بەنیازە زانیارییەکانی 41 ساڵی "خەبات و تێکۆشانی" خۆی بەشێوەی زنجیرە وتارێک بڵاوبکاتەوە و پەردە لەسەر چەندین رووداوی مێژوویی ئەمنی هەڵبداتەوە .

عەتا سەراوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی لە نووسراوێکدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی،" دوایی ساڵانێکی زۆری بەرخۆدان و خەباتی بێ وچانی پێشمەرگانەو  بەشدارو ئاگادار لەزۆر ڕوداویی سیاسی و کەوتن و ھەڵسانەوە نزیک لەچواردەیەیی خەباتی سەختی پڕلەململانێیی قورسی ئاڵۆزی پڕلەنھێنی و ڕووبەڕووبونەوەی چەندین پلانی تاقەت پڕوکێنی دوور لەبەھایی مرۆڤایەتی و  ئازارو غەم و سپڵەیی و بێ وەفایی و خیانەتی ھاوڕێ و ھاوسەنگەرو دووڕویی و بێ شەرمی و بێ بەڵێنی و کەڵەکەبونی ئازارو غەمەکان و چاوەڕوانی کۆکردنەوەی سەدان بەڵگەو نھێنی و زانیاری مەترسیدارو گیانبازی لەمڕۆ بەدوا بەپێیی کات و زۆر بەھێمنی و لەسەرخۆ بەچەند زنجیرە وتارێکی پاڵپشت بەبەڵگەیی بەردەست زۆر بەچڕیی و لەھەمان کات بەکورتی پاناڕۆمایی ٤١ ساڵی خەبات و تێکۆشان بڵاو دەکەمەوە شێوازی ئایندەیی کاری سیاسی خۆم ڕون و دیاری دەکەم.

عەتا سەراوی ئەوەشی نوسیوە، دەیەوێت بەرپرسانەو دور لەھەڵچون و لایەنگریی ڕووداوەکان بگێڕتەوە و ویژدانی خۆی ئاسودەبكات و کەمێک باری قورسی سەرشان و دڵی سوک بكات.

عەتا سەراوی پێشتر و لەیادی 46 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنوسینێكدا  لە فەیسبووک  رەخنەی لە هاوسەرۆکانی یەکێتیی و قوباد تاڵەبانی گرتوو بە بێوەفا ناوی بردن. 

دەقی نوسینەكەی عەتاسەراوی

سڵاوێکی گەرم
ھاوڕێ یان و ھەڤاڵانی خۆشەویستم
بەندە دوایی ساڵانێکی زۆری بەرخۆدان و خەباتی بێ وچانی پێشمەرگانەو تێکۆشان لەبواری جۆراوجۆری خەباتگێڕی و کوردایەتی بەشدارو ئاگادار لەزۆر ڕوداویی سیاسی و کەوتن و ھەڵسانەوە نزیک لەچواردەیەیی خەباتی سەختی پڕلەململانێیی قورسی ئاڵۆزی پڕلەنھێنی و ڕووبەڕووبونەوەی چەندین پلانی تاقەت پڕوکێنی دوور لەبەھایی مرۆڤایەتی و کارەساتی دڵ تەزێنی خوێناویی و ئازارو غەم و سپڵەیی و بێ وەفایی و خیانەتی ھاوڕێ و ھاوسەنگەرو دووڕویی و بێ شەرمی و بێ بەڵێنی و کەڵەکەبونی ئازارو غەمەکان و چاوەڕوانی کۆکردنەوەی سەدان بەڵگەو نھێنی و زانیاری مەترسیدارو گیانبازی لەگەڵ مەرگ تێپەڕبون و بڕینی پلەکانی پێشمەرگایەتی و حیزبی تێکەڵ بون و ناسینی زۆربەی سەرکردەسیاسی یەکانی کوردستان ی گەورەو باشور بەئاگاو ھەندێ جار بەشدار لەپەیوەندی یەسیاسی و ئەمنەیەکان ی کوردستان و حکومەتەکانی داگیرکەری ھەرچوارپارچەی کوردستان ڕوبەڕوبونەوەیی چەندین تۆمەت و پلانی لەکەدارکردن و کوشتن دوایی ٤١ ساڵ خوێن ڕشتن و برینداربون و دەیان شەھید لەمڕۆ بەدوا بەپێیی کات و زۆر بەھێمنی و لەسەرخۆ بەچەندزنجیرە وتارێکی پاڵپشت بەبەڵگەیی بەردەست زۆر بەچڕیی و لەھەمان کات بەکورتی پاناڕۆمایی ٤١ ساڵی خەبات و تێکۆشان بڵاو دەکەمەوە شێوازی ئایندەیی کاری سیاسی خۆم ڕون و دیاری دەکەم ھیوادارم بتوانم سودێک بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی ڕێگایی سەربەخۆیی گەل ونیشتمان بگەیەنم و تێکۆشەران و جیلی نوێی گۆڕەپانی سیاسەت و تێکۆشان سودی لێ ببینن و بەندەش بتوانم بەرپرسانەو دورر لەھەڵچون و لایەنگریی ڕووداوەکان بگێڕمەوەو ویژدانی خۆم ئاسودەبکەم و کەمێک باری قورسی سەرشان و دڵم سوک بکەم تابەویژدانێکی ئاسودەوە دوابڕیارو شێوازی کارو ئایندەی سیاسیم لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا دیاری بکەم.

لەگەڵ ڕێزی زۆرم
عەتا سەراوی 
کەمتر ببینە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP