سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
10/06/2021
واشنتن پۆست: ئازادكردنی موسڵیح، وانه‌یه‌كی سه‌خته له‌باره‌ی رێڕه‌وی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
هه‌رێم نیوز
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئازادكردنی سەرکرده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، "وانه‌یه‌كی سه‌خته" له‌باره‌ی رێڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌وه له عێراق.
رۆژنامه‌كه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت: رۆژی چوارشه‌ممه 9-6-2021، حکومەتی عێراقی توشی ته‌نگه‌ناوییه‌كی قورس بو دوای ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوێكی ناوازه‌دا فه‌رمانده‌ی یه‌كێك له‌و میلیشیانه‌ی ئازادكرد كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه به ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن تۆمه‌تبار كرابو، كه‌چی دوای ئازادكردنی وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه "ئه‌و روداوه لاوازی ئیداره‌ی ناوه‌ندی عێراقی پیشاندا، كاتێك میلیشیایه‌ك ئه‌ندامانی جوڵه‌ی ئه‌و ناڕه‌زاییانه ده‌ترسێنێت و تیرۆریان ده‌كات كه خودی مسته‌فا كازمی-یان گه‌یانده ده‌سه‌ڵات، به هه‌مان شێوه ده‌ستگیركردنی موسڵیح، ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاند، كه پیاوانی ئه‌و میلیشیانه‌ی ئێران پشتیوانیان لێده‌كات، له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز".
له راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست باس له‌وه‌كراوه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق له‌و راپۆرته‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 9-6-2021 ده‌ریكردو باسی له‌وه‌كردوه، كه قاسم موسڵیح به‌ڵگه‌ی پێویستی خستوه‌ته‌ڕو ده‌یسه‌لمێنێت كاتی كوشتنی دو چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوه، واته كاتی رودانی ئه‌و تاوانه‌ی فه‌رمانده‌ی میلیشیاكه له‌سه‌ری ده‌ستگیركرابو، به‌ڵام له پێشتردا به‌رپرسانی عێراقی وتبویان به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تییان له به‌رده‌ستدایه ئه‌وه ده‌سه‌لمێت په‌یوه‌ندی هه‌یه به كرده‌ی تیرۆكردنه‌كانه‌وه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه رونیشیكردوه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا فشارێكی زۆر له مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نگ به‌و گروپانه هه‌ڵبچنێت په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه‌و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كێشه‌كه‌ی موسڵیح وانه‌یه‌كی قورسه ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی رێڕه‌وی ده‌سه‌ڵات له عێراق. چونكه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كازمی فه‌رمانده‌ی باڵایه، به‌ڵام زۆرێك له گروپه میلیشیا كاراكان كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌ستیان باڵاتره له گرژییه‌كانی وڵات‌دا.
26-5-2021 له دۆره، قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌ععبی له ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێزێكی هه‌واڵگری عێراقییه‌وه به ماده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركرا، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ش ئاراسته‌ی كرا، كوشتنی ئیهاب وه‌زنی بو.
دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز كه باره‌گای سه‌ره‌كی حكومه‌تی كازمی و ماڵی خودی كازمی تێدایه و داوای ئازادكردنی موسڵیح-یان كرد، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌وی توندی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه 9-6-2021 هاوكات له‌گه‌ڵ ئازادكردنی قاسم موسڵیح، له درەنگانی شەودا بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
هه‌مان رۆژ سێ موشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین کران.
ئه‌مه‌ریكا: ئێران هه‌رگیز وازناهێنێت له پشتیوانی گروپه چه‌كداره‌كان
لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10-6-2021 رایگه‌یاند، ئێران هه‌رگیز وازناهێنێت له پشتیوانی گروپه چه‌كداره‌كان به مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئۆستن باسی له‌وه‌كرد، ئێران به‌رده‌وامه له پشتیوانی گروپه چه‌كداره‌كان به مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردنی له دراوسێ هه‌رێمییه‌كانی، هه‌روه‌ك به‌رده‌وامیشه له په‌ره‌دان به پڕۆگرامه ئه‌تۆمی و موشه‌كه بالیستییه‌كانی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌شێك له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه بالیستیانه‌ی چه‌ند وڵاتێك وه‌ك ئێران ته‌رخانكراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی سێ ملیۆن دۆلار وەکو خەڵات دەداتە هەرکەسێک، زانیاری لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی ناو عێراق بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان ئاشکرا بکات.
بەشی "پاداشت لە پێناو دادپەروەری"، کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکایە، لە تویتێکدا دەڵێت: "خەڵکی دڵسۆزی عێراق، تیرۆرستە ترسنۆکەکان هێرشدەکەنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق و دواتر رادەکەن و خۆیان لە نێو خەڵکی سڤیلدا دەشارنەوە. ئەمه‌ریکا خەڵاتێکی سێ ملیۆن دۆلاری پێشكه‌ش دەکات لە بەرامبەر پێدانی زانیاری لەبارەی هێرشە پلان بۆ دانراوەکان یان هێرشەکانی رابوردوی دژی دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا."
لەگەڵ تویتەکەدا ژمارە تەلەفۆنێکی ئەمه‌ریکا دانراوه بۆ ئەوەی خەڵک لە رێگەی واتسئەپ، تەلەگرام و سیگناڵەوە زانیاری بە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بدەن.
بەرژوەندییەکانی ئەمریکا لە تشرینی ساڵی 2019ـەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتونەتە بەر هێرشی موشەکی و لەمدواییانەش هێرشی درۆنەکان، واشنتن بەردەوام گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات،
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 42 هێرش کراونەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا و ئەو بنکە سەربازیانەی کە هێزە ئەمریکییەکانی تێدایە، هەندێكجاریش کاروانی ئەو هێزە عێراقیانەش بە ئامانجگیراون، کە یارمەتی لۆجستی بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانان دەگوازنەوە.
هەواڵی پەیوەندیدار
1 رۆژ پێش ئێستا
پەلەمانتارێک نهێنى راگرتنى مووچەى حەشدی شەعبی ئاشکرا دەکات
2 رۆژ پێش ئێستا
خودا ئێمەی لە چنگی ئێران ڕزگار کرد
3 رۆژ پێش ئێستا
شەڕی سیخوری ، مەترسیدارترین بابەتی ململانێی تەلئەڤیڤ و تارانە!
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
ناتانیاهۆ بۆ ترەمپ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەزن دەکەینەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
ماڵپەرێکی ئەمریكی؛ نوێنەری ترەمپ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
5 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: دڵنیام قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت
زۆرترین بینراو
1
5 رۆژ پێش ئێستا
یاسای ٣،٥٪ چییە؟ پێوەرێکی تری تیۆری بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران نەرووخا؟
2
6 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی ئۆکرانیا: شه‌ڕه‌كه‌ی ئێران و ئیسرائیل كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئۆكرانیا دروستكرد
3
3 رۆژ پێش ئێستا
شەڕی سیخوری ، مەترسیدارترین بابەتی ململانێی تەلئەڤیڤ و تارانە!
4
1 رۆژ پێش ئێستا
مارکۆ ڕۆبیۆ: هەڕەشەی لەسێدارەدانی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەولەتیی وزەی ئەتۆمی قبوڵ ناکرێت
5
2 رۆژ پێش ئێستا
ماڵپەرێکی ئەمریكی؛ نوێنەری ترەمپ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
6
5 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: دڵنیام قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP