دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 08/06/2021

هەشت زانیاری نەبیستراو دەربارەی شێر

1-شێرەکان کاتێک لە شەڕێکدا دەدۆڕێن توکی پێشە سەریان (ناوچەوان) هەڵدەوەرێت، بۆیە شێر هەمیشە خۆی لەوە دەپارێزێت شەڕ لەگەڵ شێرێکی تر بکات کە توکی ناوچاوانی زۆر بێت.

2-وتەیەکی هەڵە لە ناو خەڵکی باوە کە دەوترێ شێر لە دارستان دەژیێت، لە ڕاستیدا شێر زیاتر لە دەشتەکان دەژیت و کەم هەیە لە دارستانە چڕەکان بژیێن.

3- شێر کاتێک بێچوەکەی گازی لێ دەگرێت وا خۆی نیشاندەدات کە ئازارێکی زۆری هەیە ، بۆ ئەوەی بێچوەکەی هان بدات بۆ شەڕ و ئازا بێت.

4- شێر ئەوەندەش گیاندارێکی خانەدان نیە وەک لەسەری دەبیستین ، بەڵکوو تا بڵێی گیاندارێکی تەمبەڵ و گەندەڵە و زۆربەی کاتەکانی بە خەوتن بەسەر دەبات و بۆ ڕاوکردن پشت دەبەستێت بە شێرە مێیەکەی وە هەندێ جار خواردنی بەورەکان بە زەبری هێز دەدزێت.

5-کاتێک گوێت لە نەڕەی شێر بوو بە هیچ شێوەیەک مەترسێ چونکە دەنگی نەڕەی شێر ئەوەندە بەهێزە لە دوری ۸ کیلۆمەتر دەبیسترێت.

6- ئاژەڵناسان دەڵێن شێر بە خواردنی 7 کیلۆ گۆشت ڕۆژانە دەتوانێت ژیانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێ بکات بەڵام زۆر جار لە یەک ژەمدا زیاد لە 50 کیلۆ دەخوات.

7- پێش ۱٠هەزار ساڵ شێر دووەم بەربڵاوترین ئاژەڵی شیردەر بوو لە جیهان لە دوای مرۆڤ ، زۆر بەربڵاو بوو لە قاڕەکانی ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمەریکا.

8- ناوەندی ژیانی شێرەکان لە وشکانی و ژیانی کێوی12ساڵە بەڵام کاتێک لە ناو قەفەسدا بێت زۆربەیان 25 ساڵ دەژین..!!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP