هه‌رێم نیوز
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی له راپۆرتێكدا
ده‌ڵێت: پارته‌كه‌ی تاڵه‌بانی، بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، به
ته‌نها له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی به‌غدا رێكده‌كه‌وێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، سه‌ردانی وه‌فدێكی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان بۆ به‌غدا به ئاشكرا به‌و ئاراسته‌یه بو له‌گه‌ڵ ئه‌و پارت و
میلیشیانه هاوپه‌یمانی دروستبكات كه سه‌ر به ئێرانن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو، كه
بڕیاره له مانگی تشرینی داهاتودا به‌ڕێوه‌چێت.
به وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی، كه بۆ
رۆژنامه‌كه قسه‌یانكردوه، هۆكاری ئه‌و جوڵه‌یه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی، هاتنه ئارای
هاوپه‌یمانی كازمی و ره‌وتی سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵوێستیانه سه‌باره‌ت
به ئێران، ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه به‌هۆی
نزیكبونی له ئێران و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێكردوه له هاوپه‌یمانی فه‌تح نزیكببێته‌وه،
كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له عێراق ده‌پارێزێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 6-6-2021 ئاڵا تاڵه‌بانی، سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق وتی: نزیکترین لایەنی عێراقی لە حیزبەکەیانەوە
هاوپەیمانی فەتحە و دوای هەڵبژاردن دەبنە هاوپەیمان.
تاڵەبانی لە پەراوێزی کۆبونەوەی شاندی باڵای
یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکیدا بۆ
رۆژنامەنوسان ئاشكرایكرد: پرسی هەڵبژاردنیان تاوتوێکردوەو جەختیان کردوەتەوە لەئەنجامدانی
هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا.
راشیگه‌یاند: "ئێمە دۆستە دێرینەکانمان لەبیر
ناکەین، هەمو کات هاوپەیمانیان دەبین، بۆ ئێستا و دوای هەڵبژاردنیش نزیکترین لایەن
لە ئێمەوە هاوپەیمانی فەتحە، جگە لەلایەنەکانی دیکەی شیعە و سوننە".
ئاڵا تاڵەبانی جەختیکردەوە، تا تەواوبونی وادەی
ئەم حکومەتە بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح، دوای هەڵبژاردنیش
هاوپەیمانیان دەبێت.
لای خۆیەوە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی
فەتح رایگەیاند، چەند پرسێکیان تاوتوێکردوە کە گرنگترینیان ئەنجامدانی هەڵبژاردن
بوە لە وادەی خۆیدا، لەگەڵ پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و پەیوەندییەکانیان
هاوپەیمانێتییەکەیان و یەکێتی.
ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌و وڵاته له عێراق ده‌پارێزن، به‌وپێیه‌ی پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه،
له‌و گروپانه پێكهاتوه كه خاوه‌نی تاقمی چه‌كدارن و رۆژانه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و به ئاشكرا داوای چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ده‌كه‌ن له خاكی عێراق.
ئه‌مه‌ریكا نایشارێته‌وه له پلانیدایه له رێگه‌ی
چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی داهاتو له‌لایه‌ن تیمی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه،
رێ له‌و كه‌لێنانه بگرێت كه هۆكاربون بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گروپانه بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران و خۆتێكه‌ڵكردنیان به پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا.
ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له
به‌یاننامه‌یه‌كدا كه 23-3-2021 بڵاویكرده‌وه وتی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق،
ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی دیموكراتی و رێگه‌دان به چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له
پرۆسه‌كه‌دا، متمانه زیاد ده‌كات و رێگرده‌بێت له به‌شداریكردنی سنورداری ده‌نگده‌ران
وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 رویدا‌و بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه
بۆ په‌رله‌مان سه‌ربكه‌ون كه له ژێر كاریگه‌ری ئێراندان.