سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
جیهان
07/06/2021
ماكێنزی: بونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی ئێرانه
هه‌رێم نیوز
ژەنەراڵ ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی ئێرانه.
ماكێنزی نیگه‌رانی خۆی له په‌نابردنی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ئێران هێشتا دیارترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئەمڕۆ له لێدوانێكی ته‌له‌فونیدا ماكێنزی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندوه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌سه‌ر بانگهیشتی حكومه‌تی عێراق له عێراقدان.
ئه‌وه‌شی وتوه، كه "ئامانجی بونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی ئێران و رێگریكردنه له په‌لهاویشتنی چالاكیه چه‌په‌ڵه‌كانی".
دوێنێ 6-62021 لیژنەی باڵای ته‌كنیكی سەربازی عێراق یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌نجامدا.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، كه ده‌رهاویشته‌كانی دیالۆگی ستراتیژی له‌میانی دانیشتن و گفتوگۆگاكانی داهاتو كه له به‌غدا یاخود له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت له مانگه‌كانی ته‌موز و ئابی ئه‌مساڵداو تاوتوێی ئه‌و میكانیزم و كاته دیاریكراوانه له خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا رێزی خۆی بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق دوپاتكردوه‌ته‌وه.
گه‌ڕی سێیه‌می گفتوگۆكانی عێراق-ئه‌مه‌ریكا له 7-4-2021 بەڕێوه‌چو، له 8-4-2021 قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگه‌یاند، له دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكاو عێراق، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی به‌ڵێنیداوه به‌شێكی گرنگی هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه‌و رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه بنكه‌ی سه‌ربازی بێگانه له عێراقدا نه‌مێنێت.
هاوكات ئاشكراشیكرد، كه له دیالۆگه‌كه‌دا، عێراق به‌ڵێنیدا "پارێزگاری له كادیره بیانییه‌كان بكات و هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێكه‌وتون بنكه‌ی سه‌ربازی بێگانه له عێراقدا نه‌مێنێت."
شیعه‌كان و ئێران چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه عێراق داوا له ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرێت، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی رێكخراو و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن.
له 3ی كانونی دوه‌می 2020، كاتێك قاسمی سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژران، هادی عامری، سه‌رۆكی /هاوپه‌یمانی فه‌تح/ له پرسه‌كه‌یاندا به‌ڵێنیدا له په‌رله‌مان كار بۆ پرۆژه بڕیارێك بكات هێزه بێگانه‌كان ناچار بكات به چونه ده‌ره‌وه له عێراق، بۆئه‌و مه‌به‌سته دو رۆژ دواتر به‌بێ ئاماده‌بونی كورد‌و سوننه، كوتله شیعه‌كان بڕیارێكیان له پێنج خاڵدا ده‌ركرد بۆچونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی بێگانه كه مه‌به‌ست لێی ئه‌مه‌ریكا بو.
به‌رپرسانی ئێران بونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆ ده‌زانن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له عێراقدا، له‌و پێناوه‌شدا به‌رده‌وام له رێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌خۆیان كه ئه‌مه‌ریكا ناوی /بریكار/ی لێناون و له عێراقیشدا به وه‌لائییه‌كان ناسراون، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كه‌نه به ئامانج.
هەواڵی پەیوەندیدار
51 خولەک پێش ئێستا
ترەمپ: هێزی دەریایی، ئاسمانی و مووشەکیی ئێرانمان تێکشکاندووە
60 خولەک پێش ئێستا
دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت لە عێراق تاوەکو ناوەڕاستی 2027 کۆتایی دێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا
سوپای پاسداران؛ دانوستان بە مانای خۆبەدەستەوەدان نایەت
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی یەکخستنی پێشمەرگەدا: ئیتر هیچ هێزێک لە دەرەوەی پەیکەری وەزارەت نامێنێتەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: یەکەم هەنگاوی پێکهێنانی حکومەت کاراکردنەوەی پەرلەمانە
3 رۆژ پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا جێگیر بکات
زۆرترین بینراو
1
3 رۆژ پێش ئێستا
چۆن ئۆجەلان نەخشەرێگای رووبەروو بوونەوەی بارزانی دا بە باخچەلی
2
6 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ داوای کەمکردنەوەی بەپەلەی ڕێژەی سود لە ئەمریکا دەکات
3
6 رۆژ پێش ئێستا
دیدارێکی نهێنی لە مەسقەت؛ واشنتۆن و حووسییەکان لە عومان کۆبوونەوەیەکی هەستیاریان ئەنجام دا
4
6 رۆژ پێش ئێستا
زەنگی مەترسی لە مەککە و جەددە لێدەدرێت؛ کۆچی ١٠٠ هەزار کەس و هەڵکشانی نرخی نەوت بۆ سەرووی ١٠٦ دۆلار
5
6 رۆژ پێش ئێستا
ڕێباز حەملان: مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر کراوە و مانگانە دابەش دەکرێت
6
6 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداریی بەپەلەی واشنتن؛ هێرشی ئەلیکترۆنیی ئێران دەتوانێت قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی دروست بکات
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP