رەنگە لەناکاو توشی ئازاری ددان ببیت ئەمەش بەزۆری لەشەودا دەبێت، بۆیە بۆ چارەسەری کاتی و کەمکردنەوەی ئازاری ددان، دەتوانیت ئەم پێکھاتانە بەکاربھێنیت.
• گەرچەک: کەبەناوبانگترین گژوگیای بۆندارە کەچارەسەری گرفتەکانی ددان دەکات، بۆیە کەمێک گەرچەک بھاڕە و بیدە لەو ددانەی ئازاری ھەیە کەئازارەکە ناھێڵێ و بۆنی خۆش دەداتە دەم .
• ئەسپرین: پارچەیەک حەبی ئەسپرین بخە شوێنی رەشبونی ددان یان تەنیشت ئەو ددانەی کەئازاری دێت، ئەمەش لەگەڵ توانەوەیدا ئازارەکە ناھێڵێت.
• مەعجونی ددان: بەفڵچە بیھێنە بەدەم و دانت و ئازارەکەی دەشكنێت
• حەب: حەبی ئازار و پاراسیتۆڵ بخۆ بۆ کەمکردنەوەی ددان ئێشە.
• کیسێک لەچا یان لۆکەی تەڕکراو بەچا بخەرە سەلاجەوە دواتر بیدە لەو ددانەی کەئازاری دێت، بەوجۆرە مادەی تانین کەلەچادا ھەیە ئازاری ھەوکردنی لێو ناهێڵی و ئازار و ھەستیاری کەم دەکاتەوە.
• ئاوی گەرم و خوێ: باشترینە بەو جۆرە کەوچکێک خوێ بکەرە نیو کوپ ئاوی گەرم و لەناو دەمتی رابدە، ئەمەش ھەوکردن و ئازار ناھێڵێ و بەکتریا لەناودەبات و بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت.
• ئاوی ئۆکسجین: ئەمیش دەتوانی لەناو دەمتی رابدەیت.
• گەڵای نەعنا: گەڵای فرێشی نەعنا بھاڕە و بیدە لەشوێنی ئازارەکە، ھەروەھا دەکرێ نەعنای وشککراو بەکاربھێنیت لەدوای تەڕکردنی بەکەمێک ئاو یان سرکە.