1. بەرکەوتنی زەبرێکی دەرەکی بەهێز لەگەنجان و زەبرێکی دەرەکی هەرچەند لاواز و کەمبێت بەر کەسی بەتەمەن بکەوێت.
2. دابەزینی کێشی لەش بەهۆی پشتئێشەوە.
3. هەبوونی تا (بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت کە تایەکە روون بکاتەوە) لەگەڵ پشتئێشە.
4. هەبوونی ئازاری پشت لەشەوان بەتایبەتی.
5. سوودوەرنەگرتنی نەخۆش لە دەرمانەکانی پشت ئێشە.
6. هەبوونی ئازار دەماریی لەگەڵ پشت ئێشە.
7. پشتئێشەکە ببێتە هۆی لەکار کەوتنی دەست و پێی یان لاوازبوونی پێیەکان.
8.پشتئێشە لەسەرووی تەمەنی ٥٠ ساڵ و خوار تەمەنی ١٥ ساڵی.
9. هەبوونی نەخۆشی درێژخایەن لەگەڵ پشتئێشە.
10. هەبوونی پشتئێشە لەو کەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە .
11.بەکارهێنەرانی دەرزی (Steroid) و (Dexamethasone)..
12هەبوونی نەخۆشی شێرپەنجە لەگەڵ پشتئێشە. د. ئازاد حەسەن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار